ئەمریكا سزاكانی سەر سووریا سووكدەكات



 

ئەمریكا بڕیاری سووككردنی سزاكانی سەر سووریایدا بە ئامانجی كارئاسانی بۆ گەیشتنی هاریكارییە نێودەوڵەتییەكان بۆ بوومەلەرزەلێدراوانی وڵاتەكە.

وەزارەتی گەنجینەی ئەمریكا ڕایگەیاند هەندێك كارئاسانییان لەسزاكانی سەر سووریادا كردووە، هەندێك لێخۆشبوونیانكردووە، ئەوانە بەئامانجی گەیشتنی هاریكاریی نێودەوڵەتیین بۆ بوومەلەرزەلێدراوان لە ڕۆژئاوای كوردستان و باكووری سووریا.

وەزارەتی گەنجینەی ئەمریكا ڕوونیكردەوە، ئەو لێخۆشبوونانە تەنها بۆ ماوەی شەش مانگ دەبن، وەزارەت و بەشی كۆنترۆڵی سامانی بیانی، مۆڵەتێكی تایبەتی 180 رۆژەی دەركرد، مۆڵەتێك رێگە بە هەموو هاوكارییەك دەدات كە لە رابردوودا و بەگوێرەی سزاكانی سەر سووریا، قەدەغە بوون.

جێگری وەزیری گەنجینەی ئەمریكا واڵی ئادیامۆ دەڵێت “هیچ سزایەكی ئەمریكا رێگر نابێت لە گەیاندنی كۆمەك و هاوكاریی مرۆیی بە سووریا”.

وەزیری دەرەوەی ئەمریكا ئەنتۆنی بلینكن لە راگەیەندراوێكدا داوای لە دەوڵەتی سووریا كرد بەخێرایی هەموو دەروازە سنوورییەكان بكاتەوە تا هاوكارییە مرۆییە نێودەوڵەتییەكان بۆ بوومەلەرزەلێدراوان بە وڵاتەكە بگەن، ئەوەش گرینگی هەوڵەكانی ئەمریكا نیشان دەدات بۆ بەهاناوەچوونی لێقەوماوان.

گیانلەدەستدان لە باكووری كوردستان زیاتر بەرز بووەوە
پێت گیانلەدەستدان لە باكووری كوردستان زیاتر بەرز بووەوە
گیان لەدەستدان لە 22 هەزار كەس نزیكبووەوە
دوات گیان لەدەستدان لە 22 هەزار كەس نزیكبووەوە
پەیوەنیدر