کەشناسی هەرێم کەشوهەوای ئەمشەو سبەینێ هەینی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، پلەکانى گەرما لە ناوچە شاخاویەکان چەندین پلە بۆ ژێر سفرى سیلیزى دادەبەزێت و شەختە دروست دەبێت.
کەشناسی هەرێم لە راگەیەندراوێکدا دەڵێت:” ئەمشەو تا نیوە شەو ئەگەری کەمێک بەفر بارین هەیە لە ناوچەکانى ڕۆژهەڵات و باکورى ڕۆژهەلاتى هەرێم بەڵام لە دوای نیوەشەو ئاسمانى هەرێم نیمچە هەور و لەهەندێ ناوچە پەڵە هەور دەبێت و سبەى نزمترین پلەکانى گەرما لە ناوچە شاخاوییەکان چەندین پلە بۆ ژێر سفرى سیلیزى دادەبەزێت و شەختە دروست دەبێت لەو ناوچانەى بەفری لێ باریوە و کەش زۆر سارد دەبێت و تەم دروست دەبێت لە ڕۆژهەڵات و ناوەراستى هەرێم”.
هەروەها سبەینێ هەینی، ئاسمان هەور هەتاو دەبێت و پلەکانى گەرما بە نزمى دەمێنێتەوە
پلەى گەرمى ئێستای سەنتەرى شارەکان:-
هەولێر 4
سلێمانى 1
دهۆک 2
هەڵەبجە 1
کەرکووک 6
بارانى 12 کاتژمێرى ڕابردووى هەندێک لە ناوچەکانى هەرێم
هەولێر 7.4 ملم
پیرمام 2.3 ملم
سلێمانى 1.5 ملم
دهۆک 1.3 ملم
ئاکرێ 0.2 ملم
ئامێدى 6.6 ملم
بازیان 2.2 ملم
دوکان 6.4 ملم
هەڵەبجە 4.6 ملم
هەڵشۆ 5.4 ملم
کانى ماسى 5.6 ملم
مانگیش 2.6 ملم