بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، بەهۆی بارینی بەفرێكی زۆرەوە بەستەڵەك و شەختە لەرێگاوبانەكانی ناوچە شاخاوییەكان دروستبووە و ئاستەنگی مەترسیداری بۆ شۆفێریكردن دروستكردووە.
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی شۆفێران و هاووڵاتیانی ئاگادار دەكاتەوە، كە بەهۆی بارینی بەفرێكی زۆرەوە و دروستبوونی بەستەڵەك و شەختەی بەستەڵەكی له شەقام و رێگاوبانەكانى ناوچە شاخاوییەكان، لە ئێستادا گرفتی بۆ هاتووچۆی شۆفێران دروست كردووە.
ئاماژە بۆ ئەوەشكراوە، كە لە ئێستادا چوون و هاتن ئاستەنگی بۆ دروست بووە و بۆ ئەوەی توشی گرفتی هاتووچۆیی نەبن لەبەر پێویستی زۆر نەبێت ئەو ڕێگانە بە كار مەهێنن.