خاوەنی گروپی كۆمپانیاكانی بەهار لە ڕێگەی سێ كۆنتێنەر برنج و دابیی منداڵان بەشداری كەمپینی هاوخەمتانین دەكات ، كە كۆمەك بۆ زیان لێكەوتووانی بوومەلەرزەكانی باكوور و ڕۆژئاوا كۆدەكرێتەوە.
حاجی ڕەسوڵ، بازرگانی ناوداری سلێمانی و خاوەنی گروپی كۆمپانیاكانی بەهار بە بڕی ١٢٥ هەزار دۆلار هاوكاری كەمپینی هاوخەمتانین دەكات ، كە بە دوو كۆنتێنەر لەدابیی منداڵان و برنج بەشداری لە هاوكاری لێ قەوماوانی بوومەلەرزەكانی باكوور و ڕۆژئاوای كوردستان دەكات.
هاوكات مەلا یاسین ، سەرۆكی لقی سلێمانی یەكێتی وەبەرهێنەرانی كوردستان و ئەندامی لیژنەی ڕێكخەرانی كەمپەینی “هاوخەمتانین” بە(خەڵك)ی ڕاگەیاند، كەمپەینی“هاوخەمتانین” بووە كەمپەینێكی سەرتاسەری لە هەرێمی كوردستان و تا دێت فراوانتر دەبێت، بۆیە ئەندامەكانی یەكێتی وەبەرهێنەران هان دەدەین بەشداربن لە كەمپەینەكەدا.
كەمپەینی “هاوخەمتانین” كە دوای بوومەلەرزەكەی باكووری كوردستان پێكهات، ئەمڕۆ پێینایە سێیەم ڕۆژی كاركردنییەوە.