فاروقی مەلا مستەفا به بڕێكی زۆر پارە هاوكاری كەمپەینی هاوخەمتانین-ی كرد



خاوەنی گروپی كۆمپانیاكانی فاروق بەشداری كەمپینی هاوخەمتانین كرد و بڕی زیاتر لە 120 ملیۆن دیناری پێشكەشی زیانلێكەوتووانی بوومەلەرزەكانی باكوور و ڕۆژئاوای كوردستان كرد، كە لە ڕێگەی كەمپینی هاوخەمتانین لە سنوری پارێزگای سلێمانی كۆ دەكرێتەوە.

فاروق مەلا مستەفا، خاوەنی گروپی كۆمپانیاكانی فاروق و ئاسیاسێڵ بە بڕی 125 ملیۆن دیناری عیراقی بەشداری كەمپینی”هاوخەمتانین”ی كرد، كە دەبێتە هاوكارێكی باش بۆ زیان لێكەوتووانی بوومەلەرزەكانی باكوور و ڕۆژئاوای كوردستان.

هاوكات مەلا یاسین، سەرۆكی لقی سلێمانی یەكێتی وەبەرهێنەرانی كوردستان و ئەندامی لیژنەی ڕێكخەرانی كەمپەینی “هاوخەمتانین” بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند، بارودۆخی زیادمەندانی بوومەلەرزە لە باكوور و ڕۆژئاوای كوردستان بەجۆرێك خراپە ئەگەر كەسێك تەنها بەتانییەك بنێرێت وەك ئەوە وایە 100 بەتانی ناردبێت، زۆر گرنگە وەبەرهێنەران هاوكاری زیاتری كەمپینەكە بكەن بەجۆرێك بێت كە لەجێگای كەسانی كەدەرامەتیش هاوكاری پێشكەش بكەن.

هاتووچۆی سلێمانی ڕاگەیەنراوێكی بە پەلە بڵاودەكاتەوە
پێشت هاتووچۆی سلێمانی ڕاگەیەنراوێكی بە پەلە بڵاودەكاتەوە
خەڵك ناوی بەشێك لەو كۆمپانیاوكەسایەتیانە بڵاودەكاتەوەكەبەشداری كەمپینی هاوخەمتان-یان كردووە
دواتر خەڵك ناوی بەشێك لەو كۆمپانیاوكەسایەتیانە بڵاودەكاتەوەكەبەشداری كەمپینی هاوخەمتان-یان كردووە
ەیوەندیدار