خەڵك ناوی بەشێك لەو كۆمپانیاوكەسایەتیانە بڵاودەكاتەوەكەبەشداری كەمپینی هاوخەمتان-یان كردووە



كەمپەینی هاوخەمتانین بووەتە كەمپەینێكی سەرتاسەری لە هەرێمی كوردستان و تا دێت فراوانتر دەبێت، خەڵك ناوی بەشێك لەو كۆمپانیا و كەسایەتیانە بڵاودەكاتەوە هاوكاری كەمپینەكەیان كردووە.

لەسێهەم ڕۆژی كەمپینی “هاوخەمتانین” بۆ كۆكردنەوەی هاوكاری بۆ زیان لێكەوتووانی بوومەلەرزەكانی باكوور و ڕۆژئاوای كوردستان ژمارەیەكی بەرفراوان لە كەسایەتی و كۆمپانیاكان بەشداریان تێدا كردووە، هەریەك لە فاروق مەلا مستەفا بە بڕی 125 ملیۆن دینار و كۆمپانیای ماس بە بڕی 100 ملیۆن دینار وكۆمپانیای قەیوان بە 50 هەزار دۆلار و كۆمپانیای دڵنیا بۆ دڵنیایی/ هیوا ڕەووف بەبڕی 20 ملیۆن دینار بەشداری كەمپینەكەیان كردووە .
هاوكات هەر یەك لە:
كۆمپانیای پێنجوێن، بە بڕی 20 هەزار دۆلار
كۆمپانیای حەوایی ، بە بڕی 5 ملیۆن دینار
كۆمپانیای دیوان/ حاجی عابد، بە بڕی 15 هەزار دۆلار
كۆمپانیای شاری ئاسن ، بە بڕی 5 هەزار دۆلار
كۆمپانیای HST / عەلی هادی عەبدولڕەحمان، بە بڕی 500 بەتانی
هیوا فاوەندەیشن/ هیوا فاروق، بە بڕی 25 ملیۆن دینار
مەلا یاسین/ گروپی كۆمپانیاكانی بەڕێز، بە بڕی 20 ملیۆن دینار
مەریوانی حاجی جەمال، بەبڕی 1000 بەتانی
میران ستی/ نەجمەدین محێدین، بە بڕی 20 هەزار دۆلار
ئاراس محەمەد لاسلكی، بە بڕی 5 ملیۆن دینار، هاوكاریان پێشكەشی كەمپینەكە كردووە.

پێشتر مەلا یاسین، سەرۆكی لقی سلێمانی یەكێتی وەبەرهێنەرانی كوردستان و ئەندامی لیژنەی ڕێكخەرانی كەمپەینی “هاوخەمتانین” بە(خەڵك)ی ڕاگەیاند، كەمپەینی “هاوخەمتانین” بووە كەمپەینێكی سەرتاسەری لە هەرێمی كوردستان و تا دێت فراوانتر دەبێت، میكانیزمەكانی وەرگرتن و ناردنی هاووكاریەكان زۆر ڕێكخراوە و كارەكان بەباشی ئەنجام دەدرێن.

فاروقی مەلا مستەفا به بڕێكی زۆر پارە هاوكاری كەمپەینی هاوخەمتانین-ی كرد
پێت فاروقی مەلا مستەفا به بڕێكی زۆر پارە هاوكاری كەمپەینی هاوخەمتانین-ی كرد
ئاستی بەرهەمی غاز لە هەرێمی كوردستان ئاشكرا دەكرێت
دوات ئاستی بەرهەمی غاز لە هەرێمی كوردستان ئاشكرا دەكرێت
پەیوەنیدر