سەرۆكی حكومەتی هەرێم لەگەڵ سەرۆكی تەریقەتی عەلییەی قادری كەسنەزانی لە جیهان كۆبووەوە و بارودۆخی گشتی هەرێمی كوردستان و دوا گۆڕانكاری و پێشهاتەكانی عێراق تاوتوێكرا.
سەرۆكایەتی حكومەت لە ڕاگەیەنراوێكدا بڵاویكردەوە، كە ئەمڕۆ پێنج شەممە 9ی 2ی 2023 مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان، پێشوازیی لە شێخ نەهرۆ شێخ محەممەد كەسنەزانی، سەرۆكی تەریقەتی عەلییەی قادری كەسنەزانی لە جیهان كرد.
ئاماژە بۆ ئەوەشكراوە، كە كۆبوونەوەكەدا بارودۆخی گشتیی هەرێمی كوردستان و دوا گۆڕانكاری و پێشهاتەكانی عێراق تاوتوێكرا و جەخت لە گرنگیی برەودان بە كولتووری بەیەكەوەژیانی ئاشتییانەی پێكهاتە جیاوازەكان كرایەوە.