سامی مەسعودی سەرۆكى دەستەی حەج و عومرەی عیراق ڕایدەگەیەنێت، سعودیە مەرجی تەمەنی لەسەر حاجیانی عیراق هەڵگرت.
ئەمڕۆ پێنج شەممە، مەسعودی لە كۆنفرانسێكی ڕۆژنامەوانی لەگەڵ وەزیری حەجی سعودیە لە بەغدا ڕایگەیاند:”لەگەڵ وەزیری حەجی سعودیە، كردنەوەی خاڵی سنوری نوێ لەنێوان عیراق و سعودیە تاوتوێكرا، لەوانە خاڵی سنوری جمیمە”، ئاماژەی بە هەڵگرتنی مەرجی تەمەنیش كرد لەسەر حاجیانی عیراق.
بە وتەی مەسعودی”لەگەڵ لایەنی سعودیە لەسەر ئاسانكاریى لە ڕێكارەكانی حەج و عومرە بۆ عیراقییەكان ڕێككەوتن”.
پێشتر لە دیدارێكیدا لەگەڵ عەبدوللـەتیف جەمال ڕەشید سەرۆك كۆماری عیراق، تۆفیق ڕەبیعە وەزیری حەج و عومرەی سعودیە، ڕەزامەندی وڵاتەكەی لەسەر داواكارییەكی عیراق بۆ زیادكردنی 10 هەزار حاجی لە پشكی حاجیانی عیراق دەربڕی.