قوباد تاڵەبانی: ماددەی ١٤٠ بۆ گێڕانەوەی مافە و نابێت تێکەڵ بە ململانێی سیاسی بکرێت



قوباد تاڵەبانی لە شاری کەرکوک لەگەڵ لیژنەی جێبەجێ کردنی ماددەی ١٤٠ی دەستور کۆبووەوە و چۆنیەتی کاراکردنەوەی لیژنەکە و چارەسەرکردنی کێشەکانی بەردەم کارەکانیان تاوتوێ کرا.

لە کۆبوونەوەکەدا کە ئەمڕۆ پێنج شەمە لە کەرکووک بەڕێوەچوو، و سەرۆکی دەستەی گشتی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم ئامادەیبوو، تاوتوێی کێشەی جووتیارانی کەرکوک و گرێبەستە کشتوکاڵییەکان و چۆنییەتی کار کردن لەسەر جێبەجێ کردنی ماددەی ١٤٠ کرا.

قوباد تاڵەبانی بە وردی گوێی لە داواکارییەکان و کێشەکانی پەیوەست بەم دۆسیەیە گرت و پشتگیری خۆی بۆ چارەسەرکردنی کێشەی گرێبەستە کشتوکاڵییەکان دەربڕی و بیروبۆچوونی خۆی لەو بارەیەوە بۆ لیژنەکە خستەڕوو.

هەروەها ڕایگەیاند؛ کار بۆ ئەوە دەکەین لە بەغداد جددیتر کارەکان سەرپێ بخرێن بۆ کاراکردنەوەی لیژنەی باڵای ماددەی ١٤٠ و دابینکردنی بودجە بۆ جێبەجێکردنی بۆ ڕاپەڕاندنی کارەکانیان. هەروەها جەختی کردەوە: مادەی ١٤٠ بابەتێکی دەستووریی یەکلاکراوەیە و تایبەتە بە گەڕاندنەوەی مافە بۆ مافخوراوان و ئەوانەی لە سیاسەتەکانی ڕژێمی پێشوو زەرەرمەند بوون، بۆیە نابێت بکرێتە بابەتی ململانێی سیاسی.

لە کۆبوونەوەکەدا لیژنەکە داوای پشتگیری هەر دوو حکومەتی فیدراڵ و حکومەتی هەرێمیان کرد بۆ جێبەجێ کردنی کارەکانیان، لەلای خۆشییەوە قوباد تاڵەبانی پشتگیری خۆی بۆ دەربڕین.

ڕاوێژكارێكی مەكتەبی سیاسی یەكێتی داوا دەكات حزبەكەی مشوری خۆی بخوات لەگەڵ بەغدا ڕێك بكەوێت
پێت ڕاوێژكارێكی مەكتەبی سیاسی یەكێتی داوا دەكات حزبەكەی مشوری خۆی بخوات لەگەڵ بەغدا ڕێك بكەوێت
سعودیە 10 هەزار حاجی بۆ پشكی عیراق زیاد دەكات
دوات سعودیە 10 هەزار حاجی بۆ پشكی عیراق زیاد دەكات
پەیوەنیدر