دوای ئەوەی بە تۆمەتی بەهەدەردانی نزیكەی40 ملیۆن دۆلار بەڕێوەبەری بانكی بازرگانی عێراق هەڵهات و لە وڵاتی ئیمارات نیشتەجێ بوو ، حكومەتی ئەو وڵاتە حەمدییە جافی رادەستی عێراق كردەوە.
ئەمڕۆ پێنج شەممە 9ى 2ى 2023 محەمەد شیاع سودانی، سەرۆك وەزیرانی عیراق بە سەردانێك گەیشتە وڵاتی ئیمارات و ئامانج لە سەردانەكەی لەچوارچێوەی ئەو هەوڵانەی حكومەتەكە دێت بۆ دژایەتیكردنی گەندەڵی و بە قاچاخ بردنی پارەی عێراق دەستیپێكردووە.
بمیدیاكان بڵاویانكردەوە، حكومەتی ئیمارات حەمدییە جافی رادەستی عێراق كردەوە، كە ناوبراو تۆمەتبارە بەبەهدەردانی 40 ملیۆن دۆلار كاتێك بەڕێوەبەری بانكی بازرگانی عێراق بووە.