بانكی ناوەندی عیراق زیاتر لە 76 ملیۆن دۆلاری ئەمریكایی دەخاتە بازاڕەوە كە بە بڕێكی كەمتر بەراورد بە ڕۆژای پێشوو دادەنرێت، لە هەمان كاتدا نرخی دراوەكە بەشێوەیەكی بەرچاو لە بازاڕەكانی ناوخۆدا ڕووی لە دابەزین كردووە.
ئەمڕۆ پێنج شەممە، بانكی ناوەندی عیراق، بڕی 76 ملیۆن و 217 هەزار و 760 دۆلاری خستەبازاڕەوە، ئەمەش بە بڕێكی كەمتری فرۆشتنی ئەو دراوە دادەنرێت بەراورد بە ڕۆژی پێشوو.
بانكی ناوەندی دەڵێت: “لە كۆی گشتی پارەكە 43 ملیۆن و 800 هەزار دۆلاری بەشێوەی كاش فرۆشراوە و ئەوی تر كە 32 ملیۆن و 417 هەزار و 760 دۆلار بوو بۆ پتەوكردنی ڕەسیدی بانكەكان بووە لە دەرەوەی وڵات”.
هەر لە بەیاننامەكەی بانكی ناوەندیدا هاتووە، ”لە پرۆسەكەدا 14 بانك بۆ دابینكردنی داواكاریی پتەوكردنی ڕەسیدی دەرەوە و18 بانك بۆ دابینكردنی داواكاریی نەختینە و 69 كۆمپانیا بەشدارییان كردووە، هەر دۆلارێكیش بە 1310 دینار فرۆشراوە.
ئێوارەی ئەمڕۆ چوار شەممە، نرخی دۆلار لە بازاڕەكانی ناوخۆدا بەشێوەیەكی بەرچاو ڕووی لە دابەزین كرد و نرخی 100 دۆلار گەیشتە 151 هەزار دینار.