لەبەغدا رێوشوێنی توند دژی قاچاخچیانی دۆلار دەگیرێتەبەر


 

ئەمڕۆ پێنجشەممە، وەزیری ناوخۆ، عەبدولئەمیر ئەلشەمەری، سەرپەرشتی كۆبوونەوەیەكی ئەمنی كرد بۆ بەدواداچوون بۆ كاری كۆنترۆڵ و ڕێگریكردن لە قاچاخچێتی دۆلار لە بەغدای پایتەخت، هاوكات جەختی كردەوە كە پێویستە قاچاخچییەكانی دۆلار لێپرسینەوەیان لەگەڵدا بكرێت.

نووسینگەی ڕاگەیاندنی وەزیری ناوخۆ، لە ڕاگەیەندراوێكدا ڕایگەیاندووە، ئەلشەمەری، لە بارەگای فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكان، كۆبوونەوەیەكی ئەمنی ئەنجامدا، بە ئامادەبوونی جێگرەكەی، فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكان، فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەكانی بەغدا، یاریدەدەری سەرۆكی دەزگای ئاسایشی نیشتمانی، و نوێنەری دەزگای هەواڵگری نیشتمانی، بەڕێوەبەرانی هەواڵگری سەربازی، فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكان و ژمارەیەك ئەفسەر.

لە كۆبوونەوەكەدا تاوتووێی قاچاخچێتی دۆلار و بەدوداچوون و ڕێگریكردن لەو كارە كرا، بەجۆرێك وەزیری ناوخۆ جەختی كرد لە “پێویستی توندكردنەوەی خاڵەكانی كۆنتڕۆڵ لە هەموو ناوچەكانی وڵات و نەهێشتنەوەی هیچ كەلێنێك”.

وەزیری ناوخۆی لە هەمان كاتدا جەختی كردووەتەوە “قاچاخچییەكانی دۆلار بە توندی لێپرسینەوەیان لەگەڵ دەكرێت، ڕووبەڕووی سزای زۆر توند دەبنەوە”.

مەلا یاسین:”هاوخەمتانین” بووەتە كەمپەینێكی سەرتاسەری
پێشت مەلا یاسین:”هاوخەمتانین” بووەتە كەمپەینێكی سەرتاسەری
ئەردۆغان و بارزانی پەیوەندییەكی تەلەفۆنییان ئەنجامدا
دواتر ئەردۆغان و بارزانی پەیوەندییەكی تەلەفۆنییان ئەنجامدا
پەیوەندیدار