ژمارەی قوربانیان لەباكووری كوردستان و توركیا گەیشتە 14.014 گیانلەدەستدان و 63794 بریندار.
باكووری كوردستان و توركیا
14.014 گیان لەدەستدان.
63794 بریندار.
1052 پاشلەرزە ڕوویانداوە.
100 هەزار كەس بەشداری ئۆپەراسیۆنەكانی گەڕان و ڕزگاركردن دەكەن
ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆكی توركیا ئەمڕۆ پێنج شەممە سەردانی شاری دیلۆكی باكووری كوردستانی كرد، كە یەكێكە لە شارە بوومەلەرزەلێدراوەكان.
ئەردۆغان رایگەیاند، هەوڵی دووبارە بنیاتنانەوەی ناوچە كارەساتباربووەكان دەدەین.
راشیگەیاند، هەندێك لایەن هەوڵ دەدەن بەهۆی ئەو كارەساتەوە دەستكەوتی سیاسی بەدەستبهێنن، بەڵام گەل بڕوایان پێناكات.
ئاشكراشیكرد ئەمڕۆ پەرلەمان دەنگ لە سەر پرۆژەیەك دەدات بۆ راگەیاندنی باری نائاسایی لە 10 پارێزگا بۆ ماوەی سێ مانگ.
لەلایەكی دیكەوە وتەبێژی وەزارەتی بەرگری ئەمریكا پێنتاگۆن ڕایگەیاند فڕۆكەهەڵگری یوئێس ئێس جۆرج بۆش بۆ هاوكاریكردنی توركیا لە ڕێگادایە.
هاوكات ئەمریكا تیمێكی 150 كەسی بۆ توركیا ناردووە بۆ هاوكاری لە گەڕان و پشكنین بە دوای بوومەلەرزەلێدراواندا.