ئەمڕۆ پێنج شەممە، سەرۆك وەزیرانی عێراق بە سەردانێكی فەڕمی بەرەو ئیماراتی یەكگرتووی عەرەبی بەڕێكەوت.
نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆكوەزیرانی عێراق بڵاویكردووەتەوە، ئەمڕۆ پێنج شەممە، محەمەد شیاع سوودانی، سەرۆكوەزیرانی عێراق بە سەردانێكی فەڕمی بەرەو ئیمارات بەڕێكەوت.
ئاماژە بە ئەوەش كراوە، شاندێكی باڵای حكومی یاوەری سەرۆكوەزیرانی عێراق دەكات.
بەپێی زانیارییەكان ئامانج لە سەردانەكەی سوودانی بۆ ئیمارات لەچوارچێوەی ئەو هەوڵانەی حكومەتی عێراقدایە كە بۆ دژایەتیكردنی گەندەڵی و بە قاچاخ بردنی پارەی عێراق دەستیپێكردووە.