بەهۆی دابەزینی نرخی دۆلارەوە كاركردن لەم یاریگایە دەستیپێكردەوە



سەرچاوەیەك لە یانەی وەرزشی شورتە، دەستپێكردنەوەی كاركردنی لە یاریگای یانەكە ئاشكرا دەكات، پاش ئەوەی پێشتر بەهۆی بەرزبوونەوەی نرخی دۆرەوە كاركردن تێیدا ڕاگیرابوو.

سەرچاوەیەك بە میدیاكانی عیراقی ڕاگەیاند”كاركردن لە پرۆژەی یاریگای شورتە لەماوەكانی داهاتوودا دەستپێدەكاتەوە، دەستپێكردنەوەی كاریش لە پرۆژەكەدا بەبێ‌ ئاستەنگ و ڕاوەستان دەبێت، بە پێچەوانەی پێشووەوە كە بەهۆی بەرزبوونەوەی نرخی دۆلارەوە بوو”.

بە وتەی سەرچاوەكە”لە دوای بڕیارەكەی ئەنجومەنی وەزیران بۆ دیاریكردنی نرخی دۆلار (1300 دینار لەبەرامبەر یەك دۆلار) و لە پاش ڕێككەوتن لەگەڵ وەزارەتی ناوخۆ و كۆمپانیای جێبەجێكاری پرۆژەكە، كاركردن بەبێ‌ گۆڕانكاریی لە دیزایین و دیكۆری یاریگاكەدا دەستپێدەكاتەوە”.

شانەی شورتە تائێستا لە یاریگای شەعب وەك خاكی خۆی لە خولی نایابدا یاریی دەكات.

 

 

دۆسیەی پلەبەرزكردنەوەی فەرمانبەران گەیەنرایە بەرپرسانی ئەمریكا
پێت دۆسیەی پلەبەرزكردنەوەی فەرمانبەران گەیەنرایە بەرپرسانی ئەمریكا
بانكێكی عیراقی قەرزێكی 60 ملیۆن دیناری دەداتە هاووڵاتیان
دوات بانكێكی عیراقی قەرزێكی 60 ملیۆن دیناری دەداتە هاووڵاتیان
پەیوەنیدر