ئیدارەی بانكی ڕەشید ڕایدەگەیەنێت، بڕی پێدانی قەرزی خانووبەرەیان بۆ هەڵگرانی كارتی ڕەشید و ئەو هاووڵاتیانەی كەفیلییان هەیە، زیاتر كردووە.
بەپێی بەیاننامەیەك كە لە ماڵپەڕی فەرمی بانكی ڕەشیدەوە بڵاوكرایەوە”بڕی قەرزی خانووبەرە بۆ مەبەستی (دروستكردن و تەواوكردنی خانوو) بۆ 60 ملیۆن دینار زیادكرا”.
هەر لە بەیاننامەكەدا هاتووە”قەرزەكە دەدرێتە ئەوانەی كارتی بانكی ڕەشیدییان هەیە، لەگەڵ ئەو هاووڵاتیانەی لەلایەن كەسێكەوە كەفالەت دەكرێن”، داواشی لە خوازیاران كرد، مامەڵەكانیان پێشكەش بە لقەكانی بانكەكە بكەن لە بەغدا و پارێزگاكان”.