ڕاپۆرتێكی ماڵپەڕی “ڕێست ئۆف زە وراڵد” پێیوایە، دەیان ساڵ لە جەنگ و سزا ئابوورییەكان، عیراقییان گۆشەگیركرد و دووریانخستەوە لە سیستمی دارایی جیهانی و وڵاتەكەیان والێكرد پەنا بۆ بەكارهێنانی پارەی كاش ببات، وەك تاكە ئامرازێك بۆ مامەڵە ئابوورییەكان.
بەپێی ڕاپۆرتەكە، عیراقییەكان وورن لە سیستمی پێدانی ژمارەیی كە زۆربەی كۆمپانیاكان لە ناوچە جیاجیاكانی بە تاكە ئامرازی دادەنێن، لەكاتێكدا لە عیراق كەمتر لەسەدا پێنجی هاووڵاتیان ئەژماری بانكییان هەیە، وێڕای نەبوونی خزمەتگوزاریی پێدانی دارایی جیهانی لە پارێزگاكان، لە هەمان كاتدا لێكەوتەكانی پەیوەست بە جەنگ و ئاوارەیی و سزا ئابوورییەكان، ئابووری عیراقیان دواخستووە، بەجۆرێك تەنیا پشت بە هەناردەی نەوت دەبەستێت.
“ڕێست ئۆف زە وراڵد” دەڵێت”بازاڕی دراوەكان بە قەرەباڵغترین شوێنی بازاڕە كۆنەكان دادەنرێت لە شاری سلێمانی باكووری عیراق. ئامێرەكانی ژماردنی پارە دەسوڕێنەوە و حەماڵەكانیش بە فەردە دیناری عیراقی و دۆلاری ئەمریكایی و دراوەكانی تر لە شوێنێكەوە بۆ شوێنێكی تر و لەنێوان نوسیگەكانی ئاڵوگۆڕی دراودا دەگوازنەوە، لەكاتێكدا كۆمپانیاكان و مامەڵەكاران لە هەموو شوێنێكی گێتی، مامەڵەكانیان ژمارەیی و زیاتر ڕوو لەو ئاراستەیە دەكەن، بەڵام تائێستا پارەی كاش سیما زاڵەكانی نێو بازاڕەكانی عیراقە”.
ڕاپۆرتەكە پێیوایە”بازرگانان و خاوەن كارەكان هەوڵدەدەن كەرتە تایبەتە لاوازەكەی وڵات ببوژێننەوە كە دووچاری دوو ئاڵەنگاری بۆتەوە: بەكاربەرە خۆجێییەكان سەرقاڵی بەكارهێنانی سەكۆكانی پێدانی ئەلیكترۆنیین كە لەئێستادا بەردەستە، عیراقییەكانیش بەدوورن لە بەكارهێنانی سیستمی پێدانی ژمارەیی كە زۆربەی كۆمپانیاكان لە ناوچە جیاجیاكانی جیهان وەك تاكە هۆكاریی كارپێكراو تەماشای دەكەن”.