سبەینێ‌ نزمترین پلەی گەرما تۆماردەكرێت



كەشناسێكی عیراقی پێشبینی دەكات، وڵات ڕووبەڕووی شەپۆلێكی سەرماوسۆڵە ببێتەوە و پلەی گەرما لە سبەینێ‌ پێنج شەممە بگاتە نزمترین ئاست لە دوو پارێزگای هەرێمی كوردستان.


عەلی جابر زیادی كەشناسی عیراقی لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند”لە سەرلەئێوارەی ئەمڕۆوە كەشی سەرماوسۆڵە دەستپێدەكات لە هەموو شارەكان و لە سبەینێ‌ پێنج شەممە و ڕۆژی هەینیش پلەی گەرما بۆ نزیمترین ئاست دادەبەزێت و بۆ ماوەی سێ‌ ڕۆژ بەردەوام دەبێت و لە هەندێك ڕ‌وۆژدا بەرز و نزمی بەخۆوەدەبینێت”.

بە وتەی زیادی”لە هەرێمی كوردستان سبەینێ‌ پێنج شەممە نزمترین پلەی گەرما تۆماردەكرێت، بە تایبەتیش لە دهۆك و سلێمانی كە بەرزترین پلە 1 پلەی سەدی دەبێت و نزمترین پلەش (-7) دەبێت و بۆ چەند ڕۆژێك سەرماكە بەردەوام دەبێت”.

 

سەرۆك كۆماری عێراق هەڵوێستی بۆ دابەزاندنی بەهای دۆلار ڕاگەیاند
پێت سەرۆك كۆماری عێراق هەڵوێستی بۆ دابەزاندنی بەهای دۆلار ڕاگەیاند
بەفر و سەرما بازاڕی قازی گەرم کردووە
دوات بەفر و سەرما بازاڕی قازی گەرم کردووە
پەیوەنیدر