سوودانی چەند بەڵێنێك بە هاووڵاتییان دەدات



سەرۆك وەزیرانی عێراق  ڕایگەیاند، دەبێت پارەكانی عێراق كە لە پێش پڕۆسە و دوای پڕۆسەی ئازادیی عێراق براونەتە دەرەوە بهێندرێنەوە و بخرێنە خزمەتی هاووڵاتییانەوە.

محەمەد شیاع سوودانی، سەرۆك وەزیرانی عێراق لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، دەبێت پارەكانی عێراق كە لە پێش پڕۆسە و دوای پڕۆسەی ئازادیی عێراق براونەتە دەرەوە بهێندرێنەوە و بخرێنە خزمەتی هاووڵاتییانەوە و دەشڵێت، “دەستبەرداری هەڵمەتی گەڕاندنەوەی پارە دزراوەكان نابین”.

ئاماژەی بە ئەوەش كرد، وەكو حكومەت بەرەنگاری گەندەڵی دەبینەوە و خزمەتگوزاریی بۆ هاووڵاتییان دابیندەكەین و لە سەرجەم شارەكاندا سووپامان بردووەتە دەرەوە، بەپێی بەرنامەی حكومەت بایەخمان بە ژێرخانی ئابوریی وڵات داوە.

كەسایەتییەكی سیاسی ڕۆژهەڵاتی كوردستان كۆچی دواییكرد
پێت كەسایەتییەكی سیاسی ڕۆژهەڵاتی كوردستان كۆچی دواییكرد
دواین ئاماری قوربانیانی بوومەلەرزەكەی باكوور و ڕۆژئاوای كوردستان
دوات دواین ئاماری قوربانیانی بوومەلەرزەكەی باكوور و ڕۆژئاوای كوردستان
پەیوەنیدر