وەزارەتی پێشمەرگە وەڵامی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی و ئەمریكا دەداتەوە



وەزارەتی پێشمەرگەی حكومەتی هەرێمی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، پێشوازی لە بەیاننامەی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە هەرێمی کوردستان و کونسوڵخانەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە هەولێر دەکەین و دەشڵێت: “کار دەکات لەسەر بەردەوامی دان بە پڕۆسەی چاکسازی و جێبەجێ کردنی خاڵەکانی یاداشتنامەی لێکتێگەیشتنی هاوبەش”.

وەزارەتی پێشمەرگەی هەرێم لە بەیاننامەیەكدا ئاماژەی بەوەكردووە، سوربوونیان لەسەر جێبەجێ کردنی خاڵەکانی یاداشتنامەی لێکتێگەیشتنی نێوان ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و هەرێمی کوردستان بەرز دەنرخێنین، بەتایبەت لەبواری چاکسازی.

بەیاننامەیەک لە وەزارەتی پێشمەرگەوە
پێشوازی لە بەیاننامەی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە هەرێمی کوردستان و کونسوڵخانەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە هەولێر دەکەین، هاوکاری و هەماهەنگییەکانی هێزەکانی هاوپەیمانان، بۆ وەزارەتی پێشمەرگە و سوربوونیان لەسەر جێبەجێ کردنی خاڵەکانی یاداشتنامەی لێکتێگەیشتنی نێوان ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و هەرێمی کوردستان بەرز دەنرخێنین، بەتایبەت لەبواری چاکسازی، هەروەها سوپاسی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکەین، کە پاڵپشتی و پشتیوانی پڕۆسەکە دەکەن.
وەزارەتی پێشمەرگە کار دەکات لەسەر بەردەوامی دان بە پڕۆسەی چاکسازی و جێبەجێ کردنی خاڵەکانی یاداشتنامەی لێکتێگەیشتنی هاوبەش.
وەزارەتی پێشمەرگە
٧ی شوباتی ٢٠٢٣

ڕاوێژكاری دارایی سودانی باسی دابەزاندنی نرخی دۆلار دەكات
پێت ڕاوێژكاری دارایی سودانی باسی دابەزاندنی نرخی دۆلار دەكات
ئەمشەو بەفربارین ئەم شار و شارۆچكانە دەگرێتەوە
دوات ئەمشەو بەفربارین ئەم شار و شارۆچكانە دەگرێتەوە
پەیوەنیدر