سەرمایەدارێک، بە بەخشینی ٥٠٠ بەتانی کۆمەکی زیانلێکەوتووانی کوردانی باکوور و رۆژئاوا دەکات.
عەلی هادی عەبدولڕەحمان، سەرمایەداری گەنج و دیاری هەرێمی کوردستان و خاوەنی گروپی کۆمپانیاکانی H.S.T، بە بەخشینی ٥٠٠ بەتانی بە کەمپەینی هاوخەمتانین، لە ئەمنەسوورەکەی سلێمانی بەشداری هاوخەمییەکانی کوردانی ڕۆژئاوا و باکورری کوردستان بوو، کە بەهۆی ئەو بوومەلەرزە وێرانکەرەی چەند ڕۆژی ڕابردوو، هەزاران هاووڵاتی گیانیان لەدەستداو بریندار بوون و سەدان هەزاری دیکەش بێ ماڵ حاڵ ماونەتەوە.
بەشێک لە پڕۆژەکانی گرووپی کۆمپانیاکانی ( H.S.T )
– پڕۆژەی دڵی شار
– پڕۆژەی دینا سیتی
– پڕۆژەی دریم لاندی سلێمانی
– پڕۆژەی ئەندەرپاسی یەکتربڕی باخی بەختیاری
– پڕۆژەی گوندی دریم لاندی کەلار
– پڕۆژەی مارینا لە کەلار
– پڕۆژەی نەوژین سیتی ١
– پڕۆژەی نەوژین سیتی ٢
– پڕۆژەی نەوژین سیتی ٣
– پڕۆژەی خێرخوازی حاجی ئاھو