بەهۆی ئەو نزمە پاڵەپەستۆیەی لە دەریای ناوەڕاستەوە ناوچەكانی هەرێمی كوردستان گرتۆتەوە، ئەمشەو لە بەشێكی زۆری شار و چارۆچكەكان بەفر دەبارێت و شەپۆلەكەش تاوەكو ڕۆژی پێنج شەممە بەردەوام دەبێت.
محەمەد كەمال، شارەزای كەشناسی بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، بارانبارین بەشێوەی ناوبەناو ئەمڕۆ لەناوچەكانمان بەردەوامی دەبێت و لەچیاكانیش بەفر دەبارێت، بەهۆی قوڵبوونەوەی زیاتری بارستە هەواكە و نزمەپاڵەپەستۆكە لە ئەمشەوەوە ئەگەری بەفربارین هەیە و دێتە سەنتەری شارەكانی هەرێمی كوردستان .
ڕوونیشی كردەوە، ئەو شوێنانەی ئەمشەو سێ شەممە و بەرەبەیانی چوار شەممە ئەگەری بەفر بارینی هەیە بریتین لە (سلێمانی ، هەڵەبجه ، دهۆك) لەگەڵ شارۆچكە و شارەدێیەكانی وەك، (پێنجوێن ، چوارتا ، ماوەت ، پیرەمەگرون ، سەنگاو ، قەرەداغ ، گرپجنە ، سەرتەك ، هۆرێن ، دەربەندیخان ، بانیبی ، خەلەكان ، قەڵادزێ ، هیران و نازەنین ، پیرمام ، شەقڵاوە ، سۆران ، خەلیفان ، مێرگەسۆر ، ڕواندز ، وەرتێ ، باڵەكایەتی ، بارزان ، گۆمەسپان ، كۆڕێ ، شیلادزێ ، ئامێدی ، بامەڕنێ ، ئاكرێ ، بەرزنجە ، سەیدسادق ، تەوێله ، بیارە ، بانان ، تاسڵوجــه ، فەقێ مستەفا ، چیا سپی) لەگەڵ تەواوی ناوچە شاخاویەكانی تری هەرێمی كوردستان.
ئاشكراشی كرد، كاتی بەفربارینەكەش لەدوای كاتژمێر 10 ی ئەمشەو دەستپێدەكات بەتایبەتی سەنتەری شارەكان.