پەرلەمانی عیراق داوا لە حكومەت دەكات، ژووری عەمەلیاتی هاوبەش بكاتەوە بۆ كردنەوەی سنوورەكان و پێشوازیی لە برینداران و یارمەتیدانی زیان لێكەوتوانی بومەلەرزەكەی توركیا و سوریا.
بەپێی بەیاننامەیەك كە لەلایەن پەرلەمانی عیراقەوە بڵاوكرایەوە”بە خەمبارییەوە هەواڵی ڕوودانی بومەلەرزەكەمان لە سوریا و لە توركیا پێگەیشت، لەكاتێكدا هاوخەمی خۆمان بۆ هەردوو گەلی سوری و توركی ڕادەگەیەنین، پشتیوانی بۆ هەردوو گەلی دۆست دەردەبڕین”.
لە بەیاننامەكەدا داوا لە حكومەتی عیراق كراوە، ژووری عەمەلەیاتی هاوبەش بۆ كردنەوەی سنوورەكان پێكبهێنێت، لەپێناو پێشكەشكردنی تەواوی هاوكاریی و یارمەتی بۆ لێقەوماوانی توركیا و سوریا، چونكە وەك لە بەیاننامەكەدا هاتووە”لە خەم و خۆشیدا هاوبەشین لەگەڵ هەردوو گەلی توركیا و سوریا”.