ئاسایشی سلێمانی دەستگیركردنی هەشت تیرۆرستی ڕاگەیاند



ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی دەستگیركردنی گرووپێكی هەشت كەسی لە شارۆچكەی تەكیەی چەمچەماڵ ڕادەگەیەنێت.

بەپێی ڕاگەیاندراوەكەی ‌ئاسایشی سلێمانی، “ئەو هەشت تیرۆرستە لە 2004ـەوە پەیوەندییان بە رێكخراوی تیرۆریستی قاعیدەوە كردووە و بەشداربوون لە ئەنجامدانی چەندین كاری تاوانكاری و تیرۆریستی و دواتر بەیعەتیان بە تیرۆریستانی داعش داوە.”

ئاماژە بە ئەوەش كراوە، ئەو كەسانە “تاقمێكی تیرۆریستین، لە یاسا هەڵاتبوون و لە سنووری قەزای چەمچەماڵ خۆیان حەشاردابوو.”

باس لە ئەوەش كراوە، دوای ڕەزامەندی دەزگای ئاسایشی هەرێم، لێكۆڵینەوەی لەبارەی ئەم كەیسەوە دەستیپێكرد و بەڵگەی دروست لەسەر پێشینەی تاقمەكە دەستكەوت و بەبڕیاری دادوەری لێكۆڵینەوە رۆژی 5ی 2ی 2023 لە چەند هەڵمەتێكی جیاجیادا هێزەكانی بەڕێوەبەرایەتیمان بە هاوكاری هێزەكانی ئۆپەراسیۆنی دەزگای ئاسایشی هەرێم، بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی سلێمانی، 8 تۆمەتباری لە یاسا هەڵاتوو كە داواكراوبوون لە دادگاكانی عێراق دەستگیركران.

ئۆفەری تایبەت لەسەر Galaxy S23 لە عێراق ڕاگەیەنرا
پێت ئۆفەری تایبەت لەسەر Galaxy S23 لە عێراق ڕاگەیەنرا
دادگای فیدراڵی بڕِیاردانی لەبارەی درێژكردنەوەی تەمەنی پەرلەمانی كوردستانەوە دواخست
دوات دادگای فیدراڵی بڕِیاردانی لەبارەی درێژكردنەوەی تەمەنی پەرلەمانی كوردستانەوە دواخست
پەیوەنیدر