لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆی دادگای فیدڕاڵی عێراق لەسەر سكاڵایەك كە لە دژی درێژكردنەوەی تەمەنی پەڕلەمانی كوردستان تۆمار كرابوو، بڕیاری كۆتایی دواخرا.
دادگای فیدڕاڵی لە كۆبوونەوەكەدا كە لەبارەی سكاڵایەكەوە لە دژی درێژكردنەوەی تەمەنی یاسایی خولی پێنجەمی پەڕلەمانی كوردستان تۆماركرابوو، بڕیاری كۆتایینەدا، دواخست بۆ دانیشتنێكی دیكە.
خولی پێنجەمی پەرلەمانی كوردستان بۆ ماوەی زیاتر لە ساڵێك تەمەنی پەرلەمانی كوردستانی درێژكردەوە و ئەمەش ناڕەزایی بەشێك لە پەرلەمانتاران و فراكسیۆنەكانی ئۆپۆزسیۆنی لێكەوتەوە.
سكاڵایەك لە دادگای فیدڕاڵی لەسەر ئەو بڕیارە تۆماركرابوو، كە بە پاساوی ئەوەی درێژكردنەوەی تەمەنی پەرلەمان نایاساییە.