كۆبوونەوەی دادگای فیدڕاڵی عێراق لەسەر سكاڵایەك كە لە دژی درێژكردنەوەی تەمەنی پەڕلەمانی كوردستان تۆمار كراوە، دەستیپێكرد.
دادگای فیدڕاڵی لە كۆبوونەوەكەدا بڕیار لەبارەی سكاڵایەكەوە دەدات كە لە دژی درێژكردنەوەی تەمەنی یاسایی خولی پێنجەمی پەڕلەمانی كوردستان تۆماركراوە.
خولی پێنجەمی پەرلەمانی كوردستان بۆ ماوەی زیاتر لە ساڵێك تەمەنی پەرلەمانی كوردستانی درێژكردەوە و ئەمەش ناڕەزایی بەشێك لە پەرلەمانتاران و فراكسیۆنەكانی ئۆپۆزسیۆنی لێكەوتەوە.
سكاڵایەك لە دادگای فیدڕاڵی لەسەر ئەو بڕیارە تۆماركراوە، كە گوایە درێژكردنەوەی تەمەنی پەرلەمان نایاساییە.