چۆن ئاژەڵ هەست بە بوومەلەرزە دەكات؟



دەربارەی هەستپێکردنی ئاژەڵان بۆ بوومەلەرزە زۆر مشتومڕ هەن، پێش بوومەلەرزە و دوای بوومەلەرزە، بەڵام زانست هێشتا ئەو گریمانەیە ڕەتدەكاتەوە ئەم بوونەوەرانە بتوانن هەست بە كارەساتی سروشتی بكەن.

تۆمارە مێژووییەكان ئاماژە بەوە دەكەن، پێش بوومەلەرزەیەكی بەهێز لە ساڵی ٣٧٣ پێش زایین دانیشتوانی یۆنانی كۆن شاهیدی هەڵهاتنی بەكۆمەڵی ئاژەڵەكانی وەك مشك و مار بوون لە ناوچەكانیان.

چیرۆكی هاوشێوەی دیکەش هەیە، كە شایەتحاڵەکان دەڵێن ماسی و باڵندەیان بینیوە پێش چالاكی بومەلەرزەیی ڕەفتارێكی سەیریان نیشانداوە.

ئەم جۆرە چیرۆكانە، توێژەرانی سەرسام كردووە، لە کاتێکدا ئەوان نوێترین تەكنەلۆژیا بەكاردەهێنن بۆ چاودێریكردنی ئاژەڵەكان، بەڵام دەوترێت ئاژەڵەکان زووتر لەوان هەست بە بوومەلەرزە دەكەن.

مارتن ویكێلسكی لە پەیمانگای ماكس پلانك، بۆ هەڵسوكەوتی ئاژەڵان لە ئەڵمانیا سەرۆكایەتی لێكۆڵینەوەیەكی كرد سەبارەت بە گۆڕانی شێوازی ڕەفتاری كۆمەڵێك ئاژەڵ، لە چەند ڕۆژێك پێش ئەوەی بوومەلەرزەیەك لە ناوچەیەکی نیشتەجێبوون ڕووبدات.

بەپێی ڕاپۆرتێكی ماڵپەڕی “TRT”ی توركیا، ویكێلسكی هەستەوەری لەسەر شەش مانگا و پێنج مەڕ و دوو سەگ لە ناوچەیەكی سەر هێڵی بومەلەرزە لە باكووری ئیتاڵیا چاندووە.

ئەم ئاژەڵانە بۆ ماوەی چەند مانگێك پێش و لە كاتی زنجیرەیەك بوومەلەرزە كە شوێنی نیشتەجێبوونیان گرتەوە، چاودێری كران.

ویكێلسكی و تیمی توێژەرانی بۆیان دەرکەوت، گۆڕانكاری لە هەڵسوكەوتی ئاژەڵی كێڵگەكاندا  پێش ٢٠ کاتژمێر لە بومەلەرزەکە ڕوویداوە، ئاژەڵەكان لە ماوەی ٤٥ خولەكدا بە بەراورد بە ڕۆژانی پێشوو چالاكییەكانیان بە ڕێژەی لەسەدا ٥٠ زیاتر نیشانداوە، سەلماندوویانە ئاژەڵەکان پێشتر هەست بە بومەلەرزە دەکەن.

بەهۆی بوومەلەرزەكەوە پێشبینی گیانلەدەستدانی 20 هەزار كەس دەكرێت
پێت بەهۆی بوومەلەرزەكەوە پێشبینی گیانلەدەستدانی 20 هەزار كەس دەكرێت
بوومەلەرزەیەكی دیكە لە باكووری كوردستان ڕوویدا
دوات بوومەلەرزەیەكی دیكە لە باكووری كوردستان ڕوویدا
پەیوەنیدر