هەر خێزانێك بە 1.5 ملیۆن دینار قەرەبوو دەكرێتەوە



وەزارەتی كۆچ و كۆچبەرانی حكومەتی عێراق ئاشكرای دەكات، هەر خێزانێكی ئاوارە بگەڕێتەوە بۆ ناوچەكەی خۆی بڕی ملیۆن و نیوێك دینار قەرەبوو دەكرێنەوە.

ئیڤان فایەق، وەزیری كۆچ و كۆچبەرانی عێراق لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، پاداشتێك بە بڕی ملیۆنێك و 500 هەزار دینار دەدرێت بەو خێزانە ئاوارانەی دەگەڕێنەوە بۆ ناوچەكانی خۆیان.

ڕاشیگەیاندووە، زیاتر لە 6 هەزار خێزان ئەو پاداشتە دەیانگرێتەوە.

جەختیشی كردۆتەوە، لە ڕۆژانی داهاتوودا دەست دەكرێت بە دابەشكردنی ئەو پاداشتە و ناونووس كردنی ئاوارەكان.

لە ئەنجامی هێرشی داعش بۆ سەر بەشێك لە شار و شارۆچكەكانی عێراق، ژمارەیەكی زۆری خەڵكی ئەو ناوچانە ئاوارە بوون و زیاتر لە 2 ملیۆن ئاوارە ڕوویان لە هەرێمی كوردستان كردووە و بەشێكی زۆریان هێشتا نەگەڕاونەتەوە بۆ ناوچەكانیان.

سودانی چەند بڕیارێك دەربارەی هەرێمی كوردستان دەردەكات
پێت سودانی چەند بڕیارێك دەربارەی هەرێمی كوردستان دەردەكات
یەپەگە هێرشی پێچەوانەی دەستپێكرد
دوات یەپەگە هێرشی پێچەوانەی دەستپێكرد