بوومەلەرزەیەكی دیكە لە باكووری كوردستان ڕوویدا



لە پارێزگای سەمسووری باكووری كوردستان، بوومەلەرزەیەك بە گوڕی 5.3 پلەی رێختەر تۆماركرا.

سەرۆكایەتیی كارەساتی لەناكاو و فریاگوزاریی توركیا – ئافاد ڕایگەیاند، كاتژمێر 06:13 خولەكی بەیانیی ئەمڕۆ سێشەممە 7-2-2023، بوومەلەرزەیەك بە گوڕی 5.3 پلەی ڕێختەر لە پارێزگای سەمسووری تۆماركراوە.

چەقی بوومەلەرزەكە شارۆچكەی گۆلباشی ـیە و لە قوڵایی 8.13 كیلۆمەتر روویداوە.

هەر ئەمڕۆ ئافاد رایگەیاندووە کە سێ بوومەلەرزەی نوێ بە گوڕی 4.0 ، 4.1 و 4.4 پلەی رێختەر لە پارێزگاکانی مەڕەشی باکووری کوردستان و هاتای تورکیا روویداوە.

 

چۆن ئاژەڵ هەست بە بوومەلەرزە دەكات؟
پێت چۆن ئاژەڵ هەست بە بوومەلەرزە دەكات؟
دواین ئاماری قوربانیانی بوومەلەرزەكەی ڕۆژئاوای كوردستان و سووریا
دوات دواین ئاماری قوربانیانی بوومەلەرزەكەی ڕۆژئاوای كوردستان و سووریا
پەیوەنیدر