هاتووچۆی سلێمانی ئاگاداری ئەو هاووڵاتییانە دەکاتەوە کە لە بەشی مۆڵەت ناویان تۆمارکردووە بۆ سبەینێ سێشەممە بەهۆی راگەیاندنی پشووە وە دەتوانن یەکشەممەی داهاتوو سەردانیان بکەن.
بەڕێوەبەرایەی هاتووچۆی سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا هاووڵاتییان ئاگاداردەکاتەوە و دەڵێت، ئاگاداری سەرجەم ئەو هاووڵاتییانە دەکەینەوە کە ئەمشەو ٦-٣-٢٠٢٣، لە ماڵپەڕی هاتووچۆی سلێمانی ناویان تۆمارکردووە بۆ نۆرەگرتنی بەشی مۆڵەت، وەک دەزانن حکومەتی هەرێمی کوردستان لەپێناو سەلامەتی گیانی هاووڵاتییان (٣) سێ ڕۆژ پشووی راگەیاندووە.
هاتوچۆی سلێمانی دەشڵێت:” بۆیە ئەو هاوڵاتییانەی کە ئەمشەو ناویان پڕکردووەتەوە بۆ بەشی مۆڵەت و کۆدیان وەرگرتووە کە دەبوو سبەینێ ٠٧/٠٢/٢٠٢٣ سەردان بکەن دەتوانن رۆژی یەکشەممە ١٢-٢-٢٠٢٣ بەو کۆدە سەردانی بەشی مۆڵەت بکەن بۆ ڕاییکردنی مامەڵەکانیان”.
ئەمشەو حکومەتی هەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە بە مەبەستی پاراستنی گیانی هاووڵاتییان سێ رۆژ پشوو راگەیاند لەسەرجەم دامودەزگاکانی حکومەتی هەرێمی کوردستاندا.