بەرنامەی کارپێکردنی موەلیدە ئەهلییەکان گۆڕا



کارەبای سلێمانی رایگەیاند، بەهۆی راگەیاندنی پشوو بۆ ماوەی سێ رۆژ بەرنامەی کارپێکردنی موەلیدە ئەهلییەکان دەگۆڕێت.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبای سلێمانی بڵاویکردووەتەوە، بەهۆی راگەیاندنی پشووی فەرمی بۆ ماوەی (٣) رۆژ داوا لە موەلیدە ئەهلییەکانی ناو شاری سلێمانی دەکەین، لەو ٣ رۆژە پشووەدا بەیانیان کارنەکەن لەبری ئەوە کاتژمێر ١١ی پێشنیوەڕۆ کارەبا بدەن بە هاوڵاتییان، هەروەها ئێواران کاتژمێر ٤ بۆ ٥ پشوو بە موەلیدەکانیان بدەن.

حکومەتی هەرێمی کوردستان رۆژانی (٧، ٨،٩)ی ئەم مانگەی کردە پشووی فەرمی لەسەرجەم دامودەزگاکانی حکومەتی هەرێمدا.

ئایا بوومەلەرزە لە هەرێمی کوردستان روودەدات؟
پێت ئایا بوومەلەرزە لە هەرێمی کوردستان روودەدات؟
سێ رۆژ پشوو لە هەرێمی کوردستان راگەیەندرا
دوات سێ رۆژ پشوو لە هەرێمی کوردستان راگەیەندرا
پەیوەنیدر