سێ رۆژ پشوو لە هەرێمی کوردستان راگەیەندرا



وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان سێ رۆژ پشووی لە دامودەزگاکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان راگەیاند، بەڵام دابەشکردنی مووچە بەردەوام دەبێت.

جووتیار عادل، وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڵاویکردووەتەوە، بە مەبەستی پاراستنی گیانی هاووڵاتییان و پشتبەستن بە ڕاپۆرتی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن، بۆ ماوەی سێ ڕۆژ (٧ و ٨ و ٩ی شوباتی ٢٠٢٣)، لە هەموو دامودەزگاکانی هەرێمی کوردستان بە ناوەندەکانی خوێندنی حکومی و ناحکومیی هەردوو وەزارەتی پەروەردە و خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، پشووی فەرمی دەبێت.

وتەبێژی حکومەتی هەرێم دەشڵێت:”لەگەڵ ئەوەشدا، جگە لە ئێشکگریی هەردوو وەزارەتی ناوخۆ و تەندروستی لە بەردەوامیدان بە پێشکەشکردنی خزمەتگوزارییەکان و حاڵەتی لەناکاو، پڕۆسەی دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان بەردەوام دەبێت”.

بەرنامەی کارپێکردنی موەلیدە ئەهلییەکان گۆڕا
پێت بەرنامەی کارپێکردنی موەلیدە ئەهلییەکان گۆڕا
توركیا، ئاگرێكی گەورە لە بەندەری ئەسكەندەرونە كەوتەوە
دوات توركیا، ئاگرێكی گەورە لە بەندەری ئەسكەندەرونە كەوتەوە
پەیوەنیدر