توركیا، ئاگرێكی گەورە لە بەندەری ئەسكەندەرونە كەوتەوە



میدیاكانی توركیا، كەوتنەوەی ئاگرێكی گەورە و بەرزبوونەوەی دوكەڵ لەسەر ئاسمانی بەندەری ئەسكەندەرونە لە هەرێمی هەتای لە باشووری وڵاتەكە، ڕادەگەیەنن.

ماڵپەڕی ڕۆژنامەی “سەباح”ی توركی بڵاویكردەوە”كەوتنەخوارەوەی كۆنتێنەرەكان بەهۆی بومەلەرزە و كەوتنەوەی ئاگر لە دەیان كۆنتێنەر، بوونەتە مایەی بەرزبوونەوەی دوكەڵێكی ڕەش لەسەر ئاسمانی بەندەری ئەسكەندەرونە”.

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ دوو شەممە، بومەلەرزەیەك بە گوڕی 7.7 پلە باشووری توركیای هەژاند، بەپێی دوایین ئاماریش، زیاتر لە 1500 كەس گیانیان لەدەستداوە و 7634 كەسی تر بریندارن.

بە گوێرەی هەواڵەكان، بومەلەرزە زیانی زۆری بە چەندان ناوچە گەیاندووە لە سوریا و لە بەیروتی پایتەختی لوبنانیش هەست بە بومەلەرزەكە كراوە، ژمارەی قوربانیانیش لەئێستادا لە سوریا گەیشتۆتە زیاتر لە 700 كەس و نزیكەی 1300 كەسی تر بریندارن.

 

 

سێ رۆژ پشوو لە هەرێمی کوردستان راگەیەندرا
پێت سێ رۆژ پشوو لە هەرێمی کوردستان راگەیەندرا
یاریزانێكی سوری و كوڕەكەی لە بومەلەرزەكەی ئەمڕۆدا گیانیان لەدەستدا
دوات یاریزانێكی سوری و كوڕەكەی لە بومەلەرزەكەی ئەمڕۆدا گیانیان لەدەستدا
پەیوەنیدر