نادر جوخدار یاریزانی پێشووی هەڵبژاردەی سوریا و یانەكانی فەیسەڵی و جەزیرە و وەحەداتی ئەردەنی، لەگەڵ كوڕەكەی لەو بومەلەرزەیەدا گیانیان لەدەستدا كە سەرلەبەیانی ئەمڕۆ ناوچەكەی گرتەوە.
جوخدار لە یاریگاكانی ئەردەندا لە هەزارەی سێیەم وەك دەركەوتووترین هێرشبەر دەركەوت، بە تایبەت لەو ماوەیەی كە لە ڕیزەكانی یانەی فەیسەڵی یاریی دەكرد.
ناوچەكە بومەلەرزەیەكی وێرانكەری بەخۆوەبینی و توركیا و باكووری سوریای گرتەوە، بەو هۆیەشەوە سەدان كەس گیانیان لەدەستدا و سەدانی تر برینداربوون، تیمەكانی فریاكەوتن و بەرگری شارستانیش، تا ئێستا بەردەوامن لە هەوڵەكانیان بۆ دەرهێنانەوە ئەوانەی لەژێر داروپەردووە ڕووخاوەكاندان.