پیتەر شبالین بەڕێوەبەری پەیمانگەی جیۆفیزیایی ڕووسی ڕایدەگەیەنێت، پاش لەرزەی ئەو بومەلەرزەیەی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ توركیا و باكووری سوریای هەژاند، لە ماوەی چەند ڕۆژ و هەفتەی داهاتوودا بەردەوام دەبێت.
سەرلەبەیانی ئەمڕۆ دوو شەممە، بومەلەرزەیەك بە گوڕی 7.8 پلە پارێزگای كهرمان مرعشی لە توركیا هەژاند و بووە مایەی وێرانكردنی ژمارەیەك شار و سەدان كوژراو و برینداریشی لێكەوتەوە.
هەروەها پاش لەرزەی بومەلەرزەكە گەیشتە شارەكانی باكووری سوریا و عیراق و دانیشتوانی بەیروتی پایتەختی لوبنانیش هەستییان پێكرد.
بەهێزترین پاش لەرزە لە شارەكانی باكووری سوریا بوو كە بووە مایەی كوژرانی سەدان كەس و برینداربوون هەزارانی تر و داڕوخان وێرانكردنى سەدان تەلار و باڵەخانە.