لە سوریا 25 بووومەلەرزە ڕوویدا و دەوامی خوێندنگە و زانكۆ و پەیمانگاكان ڕاگیرا



دوابەدوای دوو بوومەلەرزە بەهێزەكە، كە سوریا و تركیای هەژاند، 25 بوومەلەرزەی دیكە ئەو ناوچەیەی هەژاندووە و دەوام لە زانكۆ و پەیمانگاكان و خوێندنگەكان ڕاگیرا و وەزارەتی تەندروستیش زیادبوونی ئامارەكانی گیانلەدەستدان و برینداربووان ئاشكرادەكات.

ڕائید ئەحمەد، بەڕێوەبەری گشتی سەنتەری نیشتمانی بوومەلەرزەزانی سوریا ڕایگەیاند، تا ئێستا 25 بوومەلەرزەی دیكەی “پاش لەرزە” ڕوویانداوە و زیاتر لە 46 باڵەخانە لە شاری حەلەب ڕووخاون.

لای خۆشیەوە، هەردوو وەزارەتی پەروەردە و خوێندنی باڵای سوریا بڕیاریاندا بە ڕاگرتنی دەوامی خوێندكاران بۆ پاراستتنی سەلامەتی گیانی خوێندكاران و مامۆستایان و فەرمانبەران و دواخستنی تاقیكردنەوەكان.

هەریەكە لە زانكۆی فوڕات و بەعس و دیمەش بڕیاریاندا بە دواخستنی تاقیكردنەوەكانی سبەینێ‌ بۆ كاتێكی نادیار.

هاوكات وەزارەتی تەندروستی سوریا ئاشكرای كردووە، كە بەهۆی بوومەلەرزەكانی ئەمڕۆوە تا ئێستتا 430 كەس گیانیان لەدەستداوە و 1284 كەس بریندار بوون و هەوڵی تیمەكان بەردەوامە بۆ ڕزگاركردنی گیانی هاووڵاتیانی ژێر داروپەردووە ڕووخاوەكان.

جارێكی دیكە نرخی دۆلار بەرامبەر بە دینار شكا
پێت جارێكی دیكە نرخی دۆلار بەرامبەر بە دینار شكا
دەبێت هەرێمی كوردستان هەموو نەوتەكەی ڕادەستی عیراق بكات
دوات دەبێت هەرێمی كوردستان هەموو نەوتەكەی ڕادەستی عیراق بكات
پەیوەنیدر