دەبێت هەرێمی كوردستان هەموو نەوتەكەی ڕادەستی عیراق بكات



حكومەتی عیراق، حكومەتی هەرێمی كوردستان پابەند دەكات بە ڕادەستكردنی تەواوی بەرهەمە نەوتییەكانی.

بەپێی بەیاننامەیەك كە لەلایەن دیوانی چاودێری دارایی فیدراڵەوە دەركرا و لەلایەن ئاژانسی فەرمی (العراقیە)ەوە بڵاوكرایەوە”فەرمانگەی وردبینی و چالاكی پیشەسازی لە دیوانی چاودێری كۆمەڵێك ڕێكاری دەركرد بەمەبەستی جێبەجێكردنی بڕیارەكەی دادگای باڵای فیدراڵی سەبارەت بە پابەندكردنی حكومەتی هەرێمی كوردستان بە ڕادەستكردنی تەواوی بەرهەمە نەوتییەكانی لە كێڵگە نەوتییەكان لە هەرێم”.

ئامانج لە ڕێكارەكان، بەدواداچوونە بۆ پوچەڵكردنەوەی ئەو گرێبەستە نەوتیانەی لەلایەن حكومەتی هەرێمی كوردستانەوە واژۆكراون.

لە بەیاننامەكەدا هاتووە”بڕیارەكەی دادگا حكومەتی هەرێمی كوردستان پابەند دەكات، ڕێگە بە وەزارەتی نەوتی فیدراڵ و دیوانی چاوێری دارایی بدات، پێداچوونەوە بە هەموو ئەو گرێبەستە نەوتیانەدا بكەن كە لەلایەن هەرێمی كوردستانەوە واژۆكراون بۆ هەناردەكردنی نەوت و غاز و فرۆشتنی”.

دیوانی چاودێری دارایی فیدراڵ دەڵێت”ئامانج لەو هەنگاوە، وردبینیكردن و دیاریكردنی ئەو مافە داراییانەیە كە بەو هۆیەوە بەسەر حكومەتی هەرێمی كوردستانەوە كەڵەكە بوون”.

لەم ماوەیەی دواییدا دادگای باڵای فیدراڵ لە عیراق، بڕیارێكی دەركرد و لێوەی یاسای نەوت و غازی هەرێمی كوردستان بە نادەستوری دادەنێت كە لە ساڵی 2007دا دەكرا و جەختی لەسەر پێویستی هەڵوەشاندنەوەی كردەوە بەو پێیەی سەرپێچی ئەحكام و ماددەكانی دەستورن، وێڕای پابەندكردنی هەرێم بە ڕادەستكردنی بەرهەمە نەوتییەكانی بە حكومەتی فیدراڵ.

لە سوریا 25 بووومەلەرزە ڕوویدا و دەوامی خوێندنگە و زانكۆ و پەیمانگاكان ڕاگیرا
پێت لە سوریا 25 بووومەلەرزە ڕوویدا و دەوامی خوێندنگە و زانكۆ و پەیمانگاكان ڕاگیرا
ژمارەی قوربانیانی بوومەلەرزەكەی سوریا ڕاگەیەنرا
دوات ژمارەی قوربانیانی بوومەلەرزەكەی سوریا ڕاگەیەنرا
پەیوەنیدر