سەرچاوەیەكی بەرپرس ڕایدەگەیەنێت، بانكی ناوەندی عیراقی توێژینەوەیەكی تەواوكردووە سەبارەت بە دابەزاندنی نرخی دۆلار بەرامبەر بە دیناری عیراقی و پێشكەش بە محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی كرد.
ئەمڕۆ دوو شەممە، ئاژانسی فەرمی (العراقیە) لە زاری سەرچاوەیەكەوە بڵاویكردەوە”بانكی ناوەندی لە درەنگانی ڕۆژی هەینی ڕابردوودا چەند بڕیارێكی دەركرد كە دەبنە مایەی جێگیركردنی نرخی خەرجی دۆلار، و بەڵێنی دەركردنی چەند بڕیارێكی نوێی دا”.
بەرز و نزمی نرخی خەرجی دۆلار بەهۆی ڕێكارەكانی ئەم دواییەی بانكی فیدراڵی ئەمریكاوە، زیانی بە ئابووری عیراق گەیاند و حكومەتیش شاندێكی ڕەوانەی توركیا كرد تا لەگەڵ ئەمریكاییەكان وتوێژ بكات، بە وتەی سەرچاوەكانيش ئەنجامەكان ئەرێنی بوون و دەبنە مایەی دابەزاندنی نرخی دۆلار.
لە تیلیگرامی (خەڵك) زانیاری زیاتر وەربگرە