بەهۆی بوومەلەرزەكانی ئەمڕۆی توركیا و سووریا، هەناردەی نەوتی هەرێمی كوردستان لە توركیاوە ڕاگیرا.
وەزارەتی سامانە سرووشتییەكان لە ڕوونكردنەوەیەكدا بڵاویكردەوە، بەهۆی ئەو بوومەلەرزەیەی توركیا و سوریای گرتەوە، بەمەبەستی دڵنیابوون لە سەلامەتی هەناردەكردنی نەوت و خۆپارێزی لەهەر ئەگەرێكی نەخوازراو بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەناردەكردنی نەوت لە بۆری هەرێم – توركیا راگیرا.
ئاماژە بە ئەوەش كراوە، بڕیارە دوای تەواوبوونی كارەكانی پشكنین پڕۆسەی هەناردەكردن دەست پێ بكاتەوە.