پارێزگاری بانکی ناوەندی: پاكێجی دووه‌م بۆ كۆنتڕۆڵكردنی دۆلار راده‌گه‌یه‌نن



پارێزگاری بانکی ناوەندی عێراق رایگەیاند، له‌ ناوه‌ڕاستی ئه‌م مانگه‌دا پاكێجی دووه‌م بۆ كۆنتڕۆڵكردنی به‌های دۆلار به‌رامبه‌ر به‌دینار راده‌گه‌یه‌نن.

بانكی ناوه‌ندی بڵاویکردووەتەوە، ئه‌مڕۆ یەکشەممە، عه‌لی عه‌لاق پارێزگاری بانكی ناوه‌ندی له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نه‌كان و به‌ڕێوه‌به‌ره‌ گشتییه‌كان و نوێنه‌رانی بانكه‌ حكومی و تایبه‌ته‌كان كۆبوەوه‌، بۆئه‌وه‌ی ڕێكخستنه‌ پێویسته‌كان بۆ یه‌كه‌م پاكێجی ڕێوشوێنه‌كان به‌مه‌به‌ستی كۆنترۆڵكردنی به‌های دراوه‌كان بخه‌نه‌ بواری جێبه‌جێكردنه‌وه‌ و و ڕێكاره‌كانیش ڕونبكه‌نه‌وه‌ و ئاسانكاری بۆ به‌ده‌ستهێنانی نه‌رمی و خێرایی له‌ جێبه‌جێكردنی فه‌رمانه‌كانی كڕینی دۆلار بكرێت.

پارێزگاری بانکی ناوەندی راشیگەیاندووە:”بانكی ناوه‌ندی توانای هه‌یه‌ بۆ جێبه‌جێكردنی هه‌موو داواكارییه‌ فه‌رمیه‌كان،ناوه‌ڕاستی ئه‌م مانگه‌ش پاكێجی دووه‌م بۆ كۆنتڕۆڵكردنی به‌های دۆلار به‌رامبه‌ر به‌دینار راده‌گه‌یه‌نن”.

دەشڵێت:”سیستمی نوێی بانكی به‌ ئامانجی به‌رته‌سككردنه‌وه‌ی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی داواكارییه‌كان نییه‌، به‌ڵكو ئامانجی دابینكردنی پاراستنی سیستمی بانكی و داراییه‌ له‌ كرده‌وه‌ی نایاسایی یان گوماناوی، هه‌روه‌ها پاڵپشتی جێبه‌جێكردنی یاسای به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی سپیكردنه‌وه‌ی پاره‌ و پاره‌داركردنی تیرۆریستی و ڕێنماییه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان ده‌كات”.

عه‌لی عه‌لاق ده‌شڵێت، “به‌های دۆلار په‌یوه‌ندی به‌ ژیانی هاووڵاتییانه‌وه‌ هه‌یه‌، پێویسته‌ سه‌قامگیرییه‌كه‌ی له‌ ئاسته‌ ئامانجداره‌كاندا مسۆگه‌ر بكات، ئه‌مه‌ش له‌سه‌ر ئاستی باڵا كاری له‌پێشینه‌یه‌، هه‌روه‌ها هه‌وڵه‌كانی لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌ په‌یوه‌ندیداره‌كانیش بۆ ڕێگریكردن له‌ زیانگه‌یاندن به‌ هاوڵاتیان خراونه‌ته‌گه‌ڕ”.

راشیگەیاندووە، ڕێوشوێنی توند دەگرینەبەر دژی ئەوانەی ڕێگەپێدراون و پێشێلكاری دەكەن و ژورێكی هاوبەش لەنێوان بانكی ناوەندی و بانكەكان پێكهێنراوە بەدواداچون بۆ جێبەجێكردنی جەردەی یەكەم لە ڕێوشوێنەكانی كۆنتڕۆڵكردنی نرخی دۆلار دەكات.

بەلەمێکی کۆچبەران لە یۆنان ژێر ئاو کەوت
پێت بەلەمێکی کۆچبەران لە یۆنان ژێر ئاو کەوت
هەپەگە؛ ٥ سەربازی سوپای توركیا كوژران
دوات هەپەگە؛ ٥ سەربازی سوپای توركیا كوژران
پەیوەنیدر