كوردێك لە دادگای فیدراڵی سكاڵا لەسەر حكومەتی عێراق تۆمار دەكات



ئەندامێكی پێشووتری پەرلەمانی عیراق ڕایدەگەیەنێت، لەسەر قەرەبوو نەكردنەوەی قوربانیانی جینۆسایدی كوردستان، لە ڕێگەی تۆماركردنی سكاڵاوە لە دادگای فیدراڵی لەسەر حكومەتی عێراق، داوای قەرەبووكردنەوەی قوربانیانی جینۆساید و كۆمەڵكوژی كورد دەكات ،كە لەسەر دەستی ڕژێمی پێشوی عێراق روویانداوە.

سالار مەحمود، ئەندامی پێشووتری پەرلەمانی عیراق بە دەنگی ئەمریكای ڕایگەیاندووە، بۆ قەرەبوو كردنەوەی قوربانیانی ئەنفال و كیمیاباران رێكارەكان بە بەڵگەی پێویستەوە ئامادەكراون و بەزووترین كات دەخرێنە بەردەم دادگای فیدڕاڵی و داوای قەرەبووی زیانلێكەوتوانی هەرێمی كوردستان دەكات.

ڕاشیگەیاندووە، مادەكانی دەستوری هەمیشەیی عێراق، بە تایبەت ماددەی 112، كە تیایدا هاتووە، دەبێت كوژمەیەك لە داهاتی نەوت و داهاتی وڵات تەرخان بكرێت، بۆ هەرێمە زیان لێكەوتووەكان لەلایەن ڕژێمی پێشووی عێراقەوە.

ئاماژەی بۆ ئەوەشكردووە، كە لە مادەی 132ی دەستورد، تیایدا هاتووە دەوڵەت ڕیعایەتی كەس و كاری شەهیدان و زیندانیانی سیاسی دەكات، لەگەڵ ئەوانەی لەلایەن ڕژێمی پێشوەوە زەرەرمەند بوون، لەگەڵ پشتبەستن بە بڕیارەكانی دادگای باڵای تاوانەكان لە عێراق، لە دۆسیەكانی ئەنفال و ڕاگواستن، كەیسی فەیلیەكان، كیمیابارانی هەڵەبجەو بەرزانیەكان كە تەعویزی سەلماندووە.

باسی لەوەشكردووە، كە بە پێی بڕیاری ئەو دادگایە دەبێت كەسوكاری قوربانیەكان و گوندە ئەنفالكراوەكان و ناوچە كیمیاباران كراوەكان و راگواستراوەكان قەرەبوو بكرێنەوە، قەرەبووەكەش لە ئەستۆی دەوڵەتی عێراقە.

سالار مەحموود دەشڵێت،”داواكەی تەواو هاوڕایە لەگەڵ بڕگەكانی دەستور و قانونی عێراقی، بەو پێیەی لەدیباجەی دەستورو هەردوو مادەی 112 و 132 دەستوری عێراقدا هاتووە، هەروەها بڕیارەكانی دادگای باڵای تاوانەكانی عێراق و بۆیە دەبێت لە ڕێگەی ئەنجومەنی نیشتیمانی عێراقەوە، یا لەمیزانیەی ساڵانە، یان وەك چۆن قەرەبووی زیانەكانی كوەیت كرایەوە، بە هەمان میكانیزم بێت”.

ئاشكراشیكردووە، كە پشتیوانی نێودەڵەتیشی هەیە، بەوەی یاسا نێودەوڵەتیەكانیش هاوڕان لە قەدەغەكردنی تاوانی جینۆساید، هاوكات قەرەبوو كردنەوەی قوربانیەكان و زیانەكان، تەنیا لە پرۆسەی ئەنفالدا هەزاران گوند وێران بوون، جگە لە 182 هەزار قوربانی و ئەنفالكراو.

سەركردە شیعەكان بۆ بودجە لەگەڵ سودانی كۆدەبنەوە
پێت سەركردە شیعەكان بۆ بودجە لەگەڵ سودانی كۆدەبنەوە
عەلی خامنەیی؛ لێبوردنی گشتی بۆ بەشێك لەدەستگیركراوانی خۆپیشاندانەكانی ئەمدواییەی وڵاتەكەی دەركرد
دوات عەلی خامنەیی؛ لێبوردنی گشتی بۆ بەشێك لەدەستگیركراوانی خۆپیشاندانەكانی ئەمدواییەی وڵاتەكەی دەركرد
پەیوەنیدر