سلێمانی؛ بڕیارێكی نوێ دەربارەی غازی شل LPG دەرچوو



قائیمقامیەتی پارێزگای سلێمانی ڕایدەگەیەنێت ، هەر ماڵێك یان دامەزراوەیەك تەنكی غازی شلی هەبێت دەبێت ناو تۆمار بكات و هەر ماڵێك نوسراوی ناوتۆماركردنی پێ نەبێت نابێت كۆمپانیاكان گازی پێبفرۆشن.

بەمەبەستی جێبەجێكردنی بڕیاڕی (ژمارە ١ی ساڵی ٢٠٢٣)ی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی، تایبەت بە دانان و سیانەكردنەوەی سیستمی غازی شل (LPJ)، قائیمقامی سلێمانی لەگەڵ بەڕێوبەرو نوێنەری فەرمانگە پەیوەندیدارەكان كۆبووەوە و لە كۆبونەوەكەدا ئاوات محەمەد، قائیمقامی سلێمانی باسی لە بڕیارەكانی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی كرد، كە كاری كۆمپانیاكانی دانان و سیانەكردنەوەی سیستمی غازی شل و كاری فەرمانگە پەیوەندیدارەكانی دیاریكردووە.

قائیمقامی سلێمانی تەئكیدیكردەوە، كە پێویستە لەپێناو پاراستنی سەلامەتی گیان و ماڵی هاوڵاتیاندا تەواوی فەرمانگە پەیوەندیدارەكان و كۆمپانیا تایبەتمەندەكان و هاوڵاتیان پابەند بن بە جێبەجێكردنییەوە.

بەپێی بڕیارەكانی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی پێویستە هەموو كۆمپانیاكانی غازی شل مۆڵەت نوێبكەنەوەو پابەندی ئەو مەرج و رێنماییانە بن كە فەرمانگەكانی بەرگری شارستانی و كوالێتی كۆنتڕۆڵ و كۆنترۆڵی گەشەپێدانی پیشەسازی بۆیان دیاریدەكەن و چاودێری هەموو كارەكانیان و پشكنین بۆ موادەكانیان دەكرێت.

هاوكات یەكێكیتر لە بڕیارەكانی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی كە دەست بە جێبەجێكردنی دەكرێت، هەر ماڵێك یان دامەزراوەیەك یان تەلار و باڵەخانەیەك تەنكی غازی شلی هەبێت پێویستە لە نزیكترین بنكەی بەرگری شارستانی ناو تۆمار بكات و پشكنین بۆ سیستمەكەی بكرێت، هەر ماڵێك نوسراوی ناوتۆماركردنی پێنەبێت نابێت كۆمپانیاكان گازی پێبفرۆشن.

قائیمقامی سلێمانی ئاماژەی بەوە كرد، كە لیژنەیەكی تایبەت دروست دەكرێت بۆ بەدواداچونی جێبەجێكردنی ئەو بڕیار و رێنماییانەی تایبەتن بە غازی شل.

سەیدسادق؛ لە سەر وەرگرتنی نەوت شەڕ دروست بووە و شەش كەس بریندارن
پێت سەیدسادق؛ لە سەر وەرگرتنی نەوت شەڕ دروست بووە و شەش كەس بریندارن
توركیا؛ لە رووداوێكی هاتووچۆدا 44 كەس بوونە قوربانی
دوات توركیا؛ لە رووداوێكی هاتووچۆدا 44 كەس بوونە قوربانی
پەیوەنیدر