خەڵك-
شارۆچكەی كاركامیش لە پارێزگای عەنتاب بۆردوومانكرا.
بەپێی زانیارییەكان، شارۆچكەی كاركامیش بە ڕۆكێت بۆردوومان كراوە.
سەرچاوەكانی میدیای توركیا بڵاویانكردەوە ” پێنج ڕۆكێت لەلایەن یەپەگەوە لە باكووری سووریاوە ئاڕاستەی سنووری شاری كاركامیش سەر بە پارێزگای عەنتاب كراون”.
بەپێی زانیارییەكان لە هێرشەكەدا دوو كەس گیانیان لەدەست دا و شەشی دیكەیش برینداربوون.
لە دوێنێوە سووپای توركیا ئۆپەراسیۆنی بۆ سەر باشوور و ڕۆژئاوای كوردستان دەستپێكردووە.
لە بەرامبەریشدا هێزەكانی یەپەگە چەند جارێك بۆردوومانی بنكەكانی سووپای توركیایان كردووە.