یاسین مەحمود ڕەشید سەرۆكی یەكێتی وەبەرهێنەرانی كوردستان – سلێمانی
بەهۆی كۆچی دوایی دایكییەوە پرسەنامەیەك بۆ ئەندازیار كاروان ئیبراهیم فەقێ دەنێرێت.
بەناوی خودا
بروسكەی ماتەمینی
بەڕێز؛ ئەندازیار كاروان ئیبراهیم فەقێ – بنەماڵە و كەسوكار و خزمان بە گشتی.
سڵاوی خوای گەورەتان لێبێت
بۆ كۆچی دوایی خاتوو (عیسمەت موستەفا عەبدووڵا)، دایكی بەڕێزتان، هاوخەمی دەردەبڕین، لە خوای گەورە و میهرەبان دەخوازین كە هاونشینی بەهەشت بێت، دڵنەوایی و ئارامی بە بەڕێزتان و خانەوادەو كەسوكارتان ببەخشێت.
بەناوی خۆم هاوكارانم لە یەكێتی وەبەرهێنەرانی كوردستان، سەرەخۆشیتان ئاڕاستە دەكەم و نزامان بۆ ئارامی ڕۆحی ئەو دایكە بەڕێزەمان و سەبوریی و دڵنەواییتانە و جێی بەهەشتی بەرین بێت.
یاسین مەحمود رەشید
سەرۆكی یەكێتی وەبەرهێنەرانی كوردستان – سلێمانی