لقی بانكی بازرگانی عێراق لە دھۆك كرایەوە



 

لە رێوڕەسمێكدا بانكی بازرگانی عێراق، دوای هەولێر و سلێمانی، كردنەوەی لقی دهۆكیشی راگەیاند.

لە رێوڕەسمێكدا كە هەریەكە لە پارێزگاری دھۆك عەلی تەتەر و چەند پەرلەمانتارێكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ئامادەبوون، لقی بانكی بازرگانی عێراق كرایەوە كە چەندین خزمەتگوزاری بانكی پێشكەش دەكات.

بەڕێوەبەری پەیوەندی و راگەیاندنی لقی دھۆكی بانكی بازرگانی عێراقی، ئەحمەد خەزرەجی بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو رایگەیاند: “لقی بانكی بازرگانی عێراقی لە شاری دھۆك، خزمەتگۆزاری بانكی پێشكەش بە دانیشتوان و دامودەزگاكانی حكوومەت و كەرتی تایبەت دەكات. ھاووڵاتیان دەتوانن هەژماری بانكی بكەنەوە بۆ ئەوەی لە خزمەتگۆزاری بانكەكەمان سوودمەند بن، ئێمە قەرزی بازرگانی دەدەینە كۆمپانیای بازرگانی، ھەروەها قەرز دەدەینە ھاووڵاتیان، حەواڵەی بانكیمان ھەیە و لە هەریەك لە شارەكانی ھەولێر و سلێمانیش لقمان ھەیە”.

بانكی بازرگانی عێراق لە ساڵی ٢٠٠٣ دامەزراوە، بانكەكە ٢٥ لقی لە سەرتاسەری عێراق هەیە، كە خزمەتگوزارییەكانی بانكی پێشكەش بە كۆمپانیا و تاك و دامەزراوە حكوومییەكان دەكات.

لە رێوڕەسمەكەدا پارێزگاری دھۆك، عەلی تەتەر باسی گرنگی كردنەوەی لقەكەی بانكی بازرگانی عێراقی لە دھۆك كرد و رایگەیاند: “كردنەوەی لقی دھۆكی بانكی بازرگانی عێراقی خزمەتی زیاتر بە ھاووڵاتییانی ھەرێمی كوردستان و پارێزگای دھۆك دەگەیەنێت و كاریگەری ئەرێنی دەبێت لەسەر كاری بانكی لە ھەرێمی كوردستان”.

تەتەر جەختیشیكردەوە، بۆیان گرنگە پەرە بە پەیوەندی بانكی و دارایی نێوان هەرێمی كوردستان و ناوەند بدرێت و بۆ ئەم مەبەستەش زۆر كار كراوە بۆ ئەوەی ژێرخانێكی دروست دابمەزرێندرێت بە تایبەت لە بانكە تایبەتەكان “حكوومەتی ھەرێمی كوردستان پشتیوانی خۆی بۆ كاری بانكی بازرگانی عێراقی رادەگەیەنێت، ھیوادارین بەشێوەیەكی باش خزمەتی ھاووڵاتییان بكات و ببێتە ھۆی بووژانەوەی كاری بانكی و دارایی لە ھەرێمی كوردستان”.

منداڵە ونبووەكەی هەولێر بە مردوویی دۆزرایەوە
پێت منداڵە ونبووەكەی هەولێر بە مردوویی دۆزرایەوە
بانگەشەكانی بانكی ناوەندی بێ كردار مانەوە
دوات بانگەشەكانی بانكی ناوەندی بێ كردار مانەوە
پەیوەنیدر