ڕەوشی كورد لە كۆنفڕانسێكدا لە ئیستەنبوڵ تاووتوێدەكرێـت



 

كۆنفڕانسی كۆماری دیموكراتیك لە لایەن هەدەپەوە بەمەبەستی گفتوگۆ لەسەر ئەوەی “كورد چیان دەوێت، توركیا چۆن دەبێت؟” لە ئیستەنبوڵ رێكخرا.

كۆنفڕانسەكە، لە ناوەندی كولتوری جەم كاراجا لە ناوچەی باكركۆی بەڕێوەدەچێت، ژمارەیەكی زۆر نوسەر، رۆشنبیر، سیاسەتمەدار، ئەكادیمی، رۆژنامەوان و ژمارەیەكی زۆر كەسی دیكە تێیدا بەشدارن. كۆنفڕانسەكە بە وتاری هاوسەرۆكانی گشتیی هەدەپە پەروین بوڵدان و میدحەت سانجار دەستیپێكرد.

میدحەت سانجار باسی لەوەكرد، لە قۆناغێكی هەستیاردان و بەشێكی گەورەی كۆمەڵگا گیرۆدەی قەیرانێكی گەورەیە.

سانجار باسی لەوەكرد، بۆ ئەوەی چارەسەر بدۆزنەوە لەگەڵ یەك هەنگاو بنێن ئەم كۆنفڕانسەیان سازكردووە و لە سەدساڵی نوێی كۆماردا دیموكراسی و ئازادی دەستەبەر دەكەن و هەوڵەكانیان لەو پێناوەدایە.

لای خۆیەوە پەروین بوڵدان هاوسەرۆكی هەدەپەش ئاماژەی بەوەكرد، ئەو كۆنفڕانسە سەرەتایەكی نوێیە بۆ ئێمە و ئەوەشی خستەڕوو، كۆنفڕانسەكە ماوەی دوو رۆژ دەخایەنێت گفتوگۆ لە سەر شێواز و رێبازی كۆكردنەوەی كۆمار و دیموكراسی دەكەن و بیركردنەوەكانیان لەو بارەوە هاوبەشی پێدەكەن. لە قۆناغی داهاتوو كۆنفڕانسەكانی كۆماری دیموكراتیك بە بەشداری فراوانتر و ئەنجامدانی دیدار درێژە پێدەدەین.

وتیشی: “وەك كۆمەڵگا و گەلانی توركیا لە قەیرانی زۆر گەورەداین كە سیستمی تاكڕەو ئەو كێشانەی ناوەتەوە. هەژموونی تاكپەرستی هەوڵ دەدات ئەقڵیەتی بەوجۆرە ساز بكات كە هەموو كورد، عەلەوی، ئەرمەنی، ئایین، ناسنامە، كولتور، زمان، رەنگ، ژنان، گەنجان و رەنجدەران لە یەك داببڕێت و هۆكاری هەموو شكستە مێژوویی و سیاسییەكان تاكپەرستییە”.

دوای وتارەكان پانێڵی یەكەمی كۆنفڕانسەكە بە ناونیشانی “كۆمار: لێپرسینەوەی سەدە” بەڕێوەچوو.

لەم بەشەدا ئەحمەد تورك هاوسەرۆكی شارەوانی مێردین كە پۆستەكەی زەوت كراوە و لە بری ئەو قەیوم داندراوە بە هۆی نەخۆشیەوە ئامادەی هۆڵەكەنەبوو، لە رێگەی ئۆنلاینەوە قسەی كرد و لە قسەكانیدا باسی لەوەكرد، لە ئیمپراتۆری عوسمانی لەسەر تاكپەرستی دامەزراوە و بەم جۆرە درێژەی پێدا: “توركبوون و توركپەرستی لەو سەردەمەدا گەشەی پێدرا و بوو بە بابەتی سەرەكی. ئەقڵیەتی نەتەوەو دەوڵەت بووە هۆی ئەوەی كورد و هەروەها گەلانی نامسوڵمان و هەموو ئایین و ئایینزاكان واتە ملیۆنان كەس ئازار بچێژن”.

یەكێكیتر لە بەشدابووانی پانێڵەكە نوسەر موراد بەڵگە بوو، لە قسەكانی ئاماژەی بەوەكرد، لە پرسی دیموكراسیدا ئەنجامێكی باش لە مێژووی كۆماردا نەهاتووەتە ئاراوە و كۆمارێكی بێ دیموكراسی سەدەیەكی لە پاش خۆی جێهێشتووە.

بەلگە هێمای بۆ ئەوەش كرد، توانای ئەوەیان هەیە دژە-دیموكراسی بگۆڕن بۆ دیموكراسی و وتی: “بەرەو هەڵبژاردنێكی مێژوویی دەچین. بەمەش ئێمە بە قۆناغێكی هەستیاردا تێپەڕدەبین. ئەمە قۆناغێكی گرنگە. دەبێت گەورەترین كێشەكانی ئەم وڵاتە چارەسەر بكەین. ئێمە باسی دیموكراسی دەكەین، بەڵام ئایا كورد تێیدا بەشدار نابن؟ بە دڵنیاییەوە قۆناغێكی دژوارە”.

لە دوای ئەو رۆژنامەوانو نوسەر نەجمیە ئالپای قسەی كرد و وتی، كۆمار سەرمایەداری هەڵبژاردووە و سەرباری هەوڵەكانیش سەرمایەی توركیا كەوتووەتە دەست ئیمپریاڵیزمەوە.

ئاڵپای ئەوەشی خستەڕوو بۆ داهاتووی كۆمار لە سەدەی دووەمدا چەمكەكانی “توندوتیژی-تیرۆر” گرنگن و وتی، “بەم جۆرە دەردەكەوێت لە سەدساڵی دووەمیشدا ئەو چەمكانە بوونیان هەبێت”.

رۆژنامەوان –نوسەر ئۆیا بایداریش پرسیاری ئەوەی كرد “كۆمارێكی سەد ساڵە بۆچی لەم دۆخەدایە؟” وتی، “دەبێت مۆدێلێك كە گەلی كورد و گەلی تورك دامەزرێنەری بن بێتەئاراوە، نەتەوەكانی دیكەش گرنگن. ئەگەر كەس نەتوانێت گوزارشت لە خۆی بكات و مافی نەتەوەكانی دیكە بەفەرمی نەناسرێت دەبێت ئێمە لەبارەی بیردۆزی كۆمارەوە قسە بكەین”.

یاساناس رەزا تورمان لە پانێلەكەدا ئەوەی خستەڕوو، لەم قۆناغەدا كە توركیا پێی گەیشتووە بەڕێوەچوونی كۆنفڕانسی كۆماری دیموكراتیك گرنگە: “بەم تەمەنە ئێمە لە كۆمارێكی دیموكراتیكدا نەژیاوین. لە قۆناغێكی بەو جۆرەداین كە لەمەدوا دەتوانین شتێكی نوێ بونیاد بنێین. بە تەواوەتی كاتی گفتوگۆكردنە لەسەر ئەوەی ‘ئایا دەتوانین كۆمارێكی نوێی دیموكراتیك دابمەزرێنین؟’ كۆمار لە ساڵانی ١٩٢٠دا ماوەتەوە. دەوڵەتپارێزی كۆڵەكەیەكە كە بەسەر هەموو بەڕێوەبەرییەكانی دەوڵەتدا زاڵە. خۆی دەوڵەت نەتەوەی خۆی دامەزراندووە”.

سیاسەتمەدار سڕی سورەیا ئۆندەر یەكێكیتر لە بەشداربووانی پانێلەكەبوو لە قسەكانیدا ئاماژەی بەوەكرد، كورد دەیانەوێت لەم وڵاتەدا ببنە خاوەنی قسە و قسەیان بۆ وتن هەیە. بۆ هاوبەشی كردن بە سەروەری، هیچ شتێك بوونی نییە كە مرۆڤ لێی بترسێت. ناوەكە بە دروستی دابنێین. گەلی كورد و دۆستانی سۆسیالیستمان، بۆ هەموو ئەو زانیاریانە قوربانی و باجی زۆریان داوە. ئەوەندەی بۆ ئێمە گرنگە بۆ كەسانی دیكە گرنگ نییە. ئێمە بە گیانی خۆمان لەوپێناوەدا باج و قوربانی دەدەین.
سەرچاوە/ANF

كۆمپانیای گوگڵ 12 هەزار كارمەند دەردەكات
پێت كۆمپانیای گوگڵ 12 هەزار كارمەند دەردەكات
بەهۆی وەرگەڕانی پاسێكەوە 30 كەس بریندار بوون
دوات بەهۆی وەرگەڕانی پاسێكەوە 30 كەس بریندار بوون
پەیوەنیدر