چوار سەرۆكایەتییەكەی عێراق كۆبوونەوە و رەوشی سیاسی و ئابووری و كۆمەڵایەتییان تاوتوێكرد.
ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە، د.لەتیف رەشید، سەرۆككۆماری عێراق، محەمەد شیاع سودانی، سەرۆكی ئەنجوومەنی وەزیران، محەمەد حەلبوسی، سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەران ودادوەر فایق زێدان سەرۆكی ئەنجوومەنی باڵای دادوەری كۆبونەوە.
بەپێی راگەیەنراوێكی نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆكی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق لە كۆبونەوەكەدا، رەوشی سیاسی و ئابووری و كۆمەڵایەتی لەسەر ئاستی نیشتیمانی گفتوگۆیان لەبارەوەكرا، هەروەها چەند پرسێكی گرنگی تایبەت بە رەوشی سیاسی و ئابوری وڵات تاوتووێكران و جەخت لە جێبەجێكردنی بەرنامەی حكومەت لەبواری خزمەتگوزاری و چاودێریكردنیان كرایەوە.
لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، گرنگترین رێنماییە ئابوورییەكان و ڕێكارەكان بۆ روبەرووبوونەوەیان لەپێناو پاراستنی چینی هەژار و نەدار و بەرجەستەكردنی پاراستنیان تاوتووێكرا.