لە سلێمانی 4.5 تۆن نەبكی خراپبوو لەناودەبرێت



بەهۆی خراپبوون و نەشیاوی بۆ خواردن لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەی سلێمانی دەستی گرت بەسەر چوار تۆن و نیو نەبك- دا، كەشیاوی خواردن و بەكارهێنان نییە.

لەڕاپۆرتی لیژنەی عەلوەی سەر بەلیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی ئاماژە بەوەكراوە، بەهۆی خراپبون و خراپ عەمباركردنەوە لەعەلوەی سلێمانی دەستگیراوە بەسەر چوار تۆن و نیو نەبك، كەشیاوی خواردن و بەكارهێنان نییە.

ڕاشیگەیاندووە، بەفەرمانی قائیمقامی سلێمانی و لەلایەن لیژنەی لەناوبردنەوە (نەبك)ە دەستبەسەرداگیراوەكە لەدەرەوەی ناوچەی نیشتەجێبوون لەناودەبرێت و خاوەنەكەی ڕووبەڕووی ڕێكاری یاسایی دەكرێتەوە.

ڕوسیا 63 دیلی جەنگی لە ئۆكراینا وەرگرتەوە
پێت ڕوسیا 63 دیلی جەنگی لە ئۆكراینا وەرگرتەوە
بانكی ناوەندی نزیكەی 400 ملیۆن دۆلاری لە هەفتەیەكدا فرۆشتووە
دوات بانكی ناوەندی نزیكەی 400 ملیۆن دۆلاری لە هەفتەیەكدا فرۆشتووە
پەیوەنیدر