ئەو دوو ملیۆن لیتر ئەونەی حكومەتی عێراق بە خۆڕایی بۆ هەرێمی كوردستانی ڕەوانە كرد، لە بەشێكی شار و شارۆچكەكان دەست بە دابەشكردنی دەكرێت و ئەمڕۆ لە سەید سادق بڕێكی دابەش دەكرێت.
لە مانگی ڕابردوودا حكومەتی عێراق بڕی دوو ملیۆن لیتر نەوتی ڕەوانەی هەرێمی كوردستان كرد و وەزارەتی سامانە سروشتییەكان پشكی هەر شارێكی دیاری كرد.
بەپێی زانیارییەكانی (خەڵك) بەیانی ئەمڕۆ شەممە 4ی شوبات، لەگەڕەكی بەختیاری لە سەیدسادق ڕێژەیەكی كەمی ئەو نەوتە بەبێ بەرامبەر دابەشدەكرێت.
وێنەكان/ ئاكۆ عەلی