دەزگای كەشناسی و بومەلەرزەزانی عیراق، تۆماركردنی بومەلەرزەیەك لە نزیك سنورەكانی عیراق-ئێران لە سنوری پارێزگای دیالە ڕادەگەیەنێت.
بەپێی بەیاننامەیەك كە ئەمڕۆ شەممە لەلایەن دەزگای كەشناسی و بومەلەرزەزانی عیراقەوە بڵاوكرایەوە”سەرلەبەیانی ئەمڕۆ شەممە، بومەلەرزەیەك لە نزیك سنورەكانی عیراق- ئێران لە باكووری قەزای خانەقین لە دیالە ڕوویدا”.
هەر لە بەیاننامەكەدا هاتووە”گوڕی بومەلەرزەكە گەیشتە (4.6) پلە بەپێی پێوەری ڕێختەر و هاووڵاتیانی ناوچەكە هەستییان پێكرد”.
خانەقین شارێكی كوردستانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی كوردستانە و لەئێستادا لەڕووی ئیدارییەوە سەر بە پارێزگای دیالەیە.